پیاوێک تاڵێک مووی لە خواردنەکەیدا بینی قژی هاوسەرەکەی تاشی

2019-10-10

16605 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی بەنگلادیشى دوای دۆزینەوەی تاڵێک موو لە خواردنی ژەمی بەیانیدا قژی هاوسەرەکەی تاشی، بەوهۆیەشەوە پیاوەکە دەستگیر کراوە.

ماڵپەڕی عەرەبیە نێت نوسیوویەتی، پۆلیس پیاوێکیان لە گوندێکی سەربە هەرێمی جۆیبورهات لە بەنگلادیش بەناوی بابلو مۆنداڵ تەمەن ٣٥ ساڵ دەستگیرکردووە، ئەویش دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە.

شەهریار خان بەڕێوەبەرى پۆلیسی ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو پیاوە تاڵێک مووى قژی لە ژەمی برنج و شیرى بەیانییەکەیدا دۆزیوەتەوە، ژنەکەى خواردنەکەی بۆ ئامادەکردبوو، کاتێک مووەکە دەبینێت زۆر توڕەدەبێت و سەرزەنشتی ژنەکەى دەکات کە مووی قژی ئەوە، دواتر ئامێری چاککردنی ڕیش هەڵدەگرێت و قژی ژنەکەی دەتاشێت.

خان ڕوونیکردەوە، بەرپرسانی وڵات بابلۆیان بە تۆمەتی زیانگەیاندنی توند بە خێزانەکەی دەستگیرکردووە، سزاکەشی لەو وڵاتەدا بەندکردن دەبێت بۆ ماوەی ١٤ ساڵ، لەگەڵ پێدانی قەرەبوو بە ژنە تەمەن ٢٣ ساڵەکەی.

چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان ئاماژەیان بەوەکردووە، توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان لە بەنگلادیش ڕووی لە زیاد بوون کردووە، لەکاتێکدا یاسای تایبەت بە پاراستنی مافی رەگەزی و ئافرەتان لە وڵاتەکەدا هەیە.

Image result for Bangladeshi man, 35, is arrested for shaving his wife’s head when he found a hair in his breakfast

Image result for ‫وجد شعرة في وجبة الفطور.. في حلق رأس زوجته‬‎

ئ.ل