خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشییەک چارەسەرە

2019-10-10

33472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی خواردنی نانی بەیانیان کە ماددە خۆراکییەکانی هاوسەنگ بێت بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە بەسوودە، کە پڕۆتین و چەوری سوودبەخش بۆ جەستە دابین دەکەن.

لە توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکیدا هاتووە، خواردنی ژەمی بەیانیان بە باشی کە ژەمێکی تەواو دەوڵەمەند بێت بە پڕۆتین و چەوری، کاربۆهیدراتی کەمبێت، سوودی زۆر بە جەستەی کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە دەگەیەنێت.

پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێلکە پڕۆتینی پێویستی تێدایە و ڕێژەی کاربۆهیدراتی کەمە، هەربۆیە هەڵبژاردنی لە خواردنی بەیانیاندا ئاستی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵبدرێت خوانی بەیانی خواردنە تێرەکانی تێدابێت.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەمریکان جۆرناڵ ئۆف کلینیکاڵ نیوتریشن بڵاوبووەتەوە تێیدا هاتووە، خورادنی ژەمێکی گەورە لە نانی بەیانیدا کە ئاستی چەوری سوودبەخشی زۆر بێت و کاربۆهیدراتی کەمبێت، یارمەتیدەر دەبێت لە خێرا بەرزنەبووەنەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەمەش کۆنترۆڵی هاوسەنگی شەکری خوێن دەکات.

هەروەک لە توێژینەوەکەدا باسکراوە، کەمی کاربۆهیدرات لە ژەمی بەیانیان بڕی کالۆری لە جەستەدا لە %١٠ دابین دەکات، لەگەڵ بەدەستهێنانی چەوری و پڕۆتینی پێویست، بەمەش ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، کە سوودی زۆر بە نەخۆشانەی شەکرە دەگەیەنێت.

Related image

ئ.ل