لەبەر ئەم هۆکارانە باشتروایە نینۆکی دەستکرد دانەنێن

2019-10-09

6716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نینۆکی دەستکرد وێڕای ئەوەی جوانییەکی تایبەتیی بە دەستی خانمان دەدات بەتایبەت لەکاتی بۆنەکاندا، بەڵام دەکرێت مەترسیی لەسەر تەندروستیی پێست و نینۆکی دەستەکان هەبێت و زیانی گەورەیان پێبگەیەنێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا زیانەکانی دانانی نینۆکی دەستکردی خستووەتەڕوو بۆئەوەی خانمان لایەنە نەرێنی و مەترسییەکانی بزانن بەرلەوەی ئەو نینۆکانە دابنێن، لەوانەش:

- نینۆکی دەستکرد ماددەی کیمیایی تێدایە کە دەکرێت زیانی بۆ نینۆکە سروشتییەکان هەبێت لەگەڵ کاتدا تووشی کێشەی تەندروستییان بکات.

- ئەگەریی تووشبوون بە کەڕووی نینۆەکان زیاتر دەکات، بەهۆی ئەو چەسپەی دەدرێت لە نینۆکە سروشتییەکە بۆیەوەی نینۆکە دەستکردەکە پێوەی بنوسێت، بۆیە ئەگەر هەستت کرد رەنگی نینۆکەکانت دەگۆڕێن و پەڵەی سەوز یان زەرد یان سپی لەسەر دەردەکەوێت دەبێت بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکەیت.

- دەکرێت هەندێك لە خانمان هەستییارییان هەبیت لەسەر ئەو دەرمانانەی بۆ دانانی نینۆکی دەستکرد بەکاردەهێندرێن، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی سووربوونەوە و خورانی پێستیی دەوری نینۆکەکە و هەوکردنی ئەو ناوچەیە.

- دانانی نینۆکی دەستکرد و لێکردنەوەی بەشێوەیەکی بەردوام دەکرێت ببێتە هۆی لاوزبوونی نینۆکە سروشتییەکە و تەنکی بکاتەوە و وابکات زووتر بشکێت.

ژ.ن