چۆنییەتی بەکارهێنانی شیر بۆ سپیکردنەوەی روخسار و نەهێشتنی نیشانەکانی پیریی

2019-10-09

181975 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکان وچوونە تەمەنەوە چرچی لە ڕوخساردا دەردەکەوێت، بۆ درەنگ دەرکەوتنی پێویستە پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست بکرێت و کەرەستەی سروشتیی بۆ بەکاربهێنرێت.

لە بابەتێکی ماڵپەری لوبنان ٢٤دا هاتووە، لە پێکهاتەی شیردا ترشی بوونی هەیە کە رەنگی پێست ڕێکدەخات و  پێستی مردوو لادەبات و ئەو پەڵانەی بەهۆی زیپکەوە دروست بووە نایهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێست سپیی دەکاتەوە.

ئەو پێکهاتەی لە شیر ئامادە دەکرێت پێکدێت لە: سێ کەوچکی چێشت شیری وشک، دوو کەوچکی ئاسایی هەنگوین ٢٠ میلیگرام ئاوی ئاسایی.

تەواوی کەرەستەکان تێکەڵدەکرێت، پێش بەکارهێنانی ڕوخسار دەشۆرێت و وشک دەکرێتەوە، دواتر گیراوەکەی لێدەدەرێت، بۆ ماوەی ٢٢ خولەک پێوەی بێت، دوای ماوەکە بە ئاوی ئاسایی دەشۆرێت، هەفتەی دووجار ئەمگیراوە بەکاربهێنرێت، هۆکارە بۆ نەمانی چرچی و پەڵەکانی روخسار.

Related image

ئ.ل