سێ رێنمایی بۆ ئەو کچانەی قژیان لولە

2019-10-07

14089 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو کەسانەی کە قژێکی لولیان هەیە زۆر کات کێشەیان بۆ دروستدەبێت لەکاتی وشککردنەوە یان چاککردنی قژیان، بۆ ئەمەش دەتوانن چەند هەنگاوێکی ئاسان بگرنە بەر بۆئەوەی بتوانن بەجوانترین شێوە قژیان دابهێنن.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە سێ رێنمایی گرنگ کردووە بۆ رێکخستنی قژی لول بەشێوەیەکی جوان، بەم جۆرە:

یەکەم:

دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی پلەی گەرمی زۆر بۆ وشککردنەوەی قژت چونکە وادەکات بژ و سوك بێت و شێوەی وەستانی ناشیرین دەکات، بە پێچەوانەوە پێویستە رێگە بدەیت بە سروشتی وشكببێتەوە و لەکۆتاییدا کرێمێکی تایبەتیی لێبدەیت بۆ ئەوەی زیاتر تەندروست بێت.

دووەم:

دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی خاولی بۆ وشكکردنەوەی قژت، چونکە وادەکات تاڵە قژەکان وشكببن و بشکێنن، لەجیاتی ئەوە خاولی لۆکە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی قژت وشكبکەیتەوە.

سێیەم:

باشتروایە لەکاتی بەکارهێنانی ئامێری وشککەرەوەی قژدا پلەیەکی گەرمی بەرز بەکارنەهێنن بەڵکو سارد بێت، هەروەها گەرمییەکە بڵاوبکرێتەوە بە هەموو قژدا و تەرکیز نەکرێتە سەر یەك شوێن.

ژ.ن