پێنج ڕێگە بۆ توندکردنەوەی سنگ

2019-10-05

101102 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتان هەمیشە حەزدەکەن شێوەی دەرەوەیان جوان بێت، بۆ ئەوەش گرنگی بە زۆر بابەتی ژیانیان دەدەن کە پەیوەندیی بە جەستەوەیان هەبێت،  یەکێک لەوانەش شلبوونەوەی سنگە کە بەهۆی قەڵەوی و شیرپێدان و منداڵبوونەوە ڕوودەدات.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، شلبوونەوەی سنگی ئافرەتان بەهۆی شیرپێدان و منداڵبوون و قەڵەوی ڕوودەدات، کە دەکرێت بە کۆمەڵێک ڕێگە گۆشتی سنگ توند بکرێتەوە، ئەوانیش:

- ڕۆژانە بە بەردەوامی وەرزش بکرێت، بەتایبەت ئەو وەرزشانەی بۆ ناوچەی سنگ دەبێت.

- ستیانێکی گونجاو بە قەبارەی سنگ هەڵبژێرن، نە گەورە بێت نە بچوک.

- تەواوی ڕۆژەکە ستیان لە سنگدا نەبێت، پشوو بە سنگ بدەن بۆ چالاکبوونی سوری خوێن.

- لەکاتی خەودا ستیان لابدەن

- دوربکەونەوە لە دابەزاندنی کێشی لەش لە ماوەیەکی کەمدا

Related image

ئ.ل