هۆکارەکانی دروستبوونی خاڵی ڕەشی ڕوخسار

2019-10-05

110284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دروستبوونی خاڵی ڕەش لەسەر روخسار هۆکارە بۆ تێکچونی ڕەنگی ڕوخسار و زیادبوونی کونیلە و پەڵە لەسەر پێستی دەموچاو.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی دروستبوونی خاڵی ڕەشیی روخسار و چارەسەرەکانی کردووە:

هۆکارەکانی دروستبوونی خاڵی ڕەشی ڕوخسار:

- بوونی چەورییەکی زۆر لەسەر روخسار

- کەمتر شۆردنی روخسار

- پشتگوێخستنی لێکردنەوەی ماکیاژ

- نوستن بە ماکیاژەوە

-زیادەرەویکردن لە بەکارهێنانی ماکیاژ

- پشتگوێخستنی سیستمی خۆراکی تەندروست

لێکردنەوە و نەهێشتنی خاڵی ڕەشیی روخسار بە هەویری ددان:

- یەکەمجار ڕوخسار بشۆرێت و وشکبکرێتەوە

- برێکی کەم لە هەویری ددان بدرێت لە سەر لوت و گۆناکان و ناوچەوان

- بۆ ماوەی ١٥ خولەک هەویرەکە بە ڕوخسارەوە بێت، بە ئاو لێبکرێتەوە.

- لە کۆتاییدا کرێمی شێدارکەرەوە بدرێت لە روخسار یان ئاوی گوڵ بەکاربهێنرێت.

ئ.ل