چۆن قاوە بۆ پاککردنەوەی پێستت بەکاردەهێنیت؟

2019-10-02

19337 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر دەتەوێت پێستێکی ساف و تەندروستت هەبێت، پێویستت بەوەیە پێستت پاکبکەیتەوە و سکرابی بۆ بکەیت و خانە مردووەکانی لێبکەیتەوە تا جوانتر دەربکەوێت.

لە بابەتێکدا کە ماڵپەڕی رۆتانا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بە رێگایەك کردووە بۆ ئامادەکردنی "سکراب" لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی قاوە بەمجۆرە:

سکرابی قاوە و هەنگوین و زەیتی زەیتون:

پێداویستییەکان:

سێ کەوچك قاوەی زبر کە نەتوێتەوە.

یەك کەوچك هەنگوین.

یەك کەوچك زەیتی زەیتون.

هەموو پێکهاتەکان بەیەکەوە تێکەڵ بکە و بیدە لە رووخسارت و هەر شوێنێکی جەستەت و بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەك مەساجی بکە.

باشتروایە بەرلەوەی سکرابەکە لە جەستە بدرێت، ئاوی شلەتێنی گەرم بکرێت بە جەستەدا، ئینجا لێی بدرێت و مەساج بکرێت. دواتر بە ئاوێکی سارد رووخسار و جەستە بشۆردرێت بۆئەوەی کونیلەکانی پێست دابخرێت.

ئەم تێکەڵەیە هەفتەی دوو جار دووبارەبکەرەوە و هەست بە باشبوونی پێستت دەکەیت و لەگەڵ کاتدا دەبینیت کە لە هێڵە سپییەکانی پێستیش رزگارت دەبێت.

Image result for ‫سكراب القهوة والعسل وزيت الزيتون‬‎

سکرابی قاوە و ئاوی لیمۆ:

پێداویستییەکان:

یەك کەوچك قاوەی زبر کە نەتوێتەوە.

یەك کەوچك ئاوی لیمۆ.

یەك کەوچك شیر یان نیو کەوچك ماست.

هەموو پێکهاتەکانی سەرەوە تێکەڵ بکە و بیدە لە رووخسار و جەستەت و بۆ ماوەی سێ خولەك مەساجی بکە، بۆ ماوەی ١٠ خولەك پێوەی بهێڵەرەوە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

ئەم تێکەڵەیە بۆ ئەو کەسانە باشە کە پێستێکی چەوریان هەیە و دەتوانن هەفتەی دووجار دووبارەی بکەنەوە.