ڤیدیۆ.. شەبنەم جەبەلی گۆرانی دەڵێت

2019-09-28

27478 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە ئەکتەر و مۆدێل شەبنەم جەبەلی لە بەرنامەی ئێن ئاڕ تی دوو کافێ گۆرانییەکی هایدەی کۆچکردوی وتەو و ئاشکرایکرد، لە داهاتوودا لەگەڵ کاری نواندن و مۆدێل، گۆرانی دەڵێت.

لە بەرنامەی ئێن ئاڕ تی دوو کافێ کە تێیدا شەبنەم جەبەلی کچە مۆدێل و ئەکتەر یەکێک بوو لە میوانانی بەرنامەکە، تێیدا گۆرانییەکی خانمە هونەرمەندی کۆچکردوی فارس هایدەی وتەوە.

لە درێژەی بەرنامەکەدا شەبنەم ئاشکرایکرد، لەسەرەتادا تەنها کاری ڕیکلامی کردووە دواتر دەستی بە کاری ئارایشتگا و مۆدەی کردووە، ماوەی ١٠ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات، جگە لە کاری مۆدە و ئەکتەری بەنیازە گۆرانیش بڵێت، رایگەیاندووە، بۆ خولیای خۆی ئەو کارە دەکات نەک بۆ ناوبانگ هەروەک خۆی دەڵێت "بەگۆرانی وتن هەستی ناخی خۆت دەردەبڕیت".

دەربارەی باشترین کاری خۆی وەک ئەکتەر لە کلیپەکاندا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەرچی بە جددی کاری بۆ کردوون بەڵام هیچیانی بە دڵی نەبووە، پێی وایە مۆدێل لە کوردستان نییە، مۆدێل دەبێت بزانرێت تەنها وەڵامدانەوەی خەڵک نییە لە سۆشیاڵ میدیا و بزانێت چی لەبەربکات و چۆن بوەستێت، خۆ ڕووت کردنەوە بە مۆدێل نازانێت.

شەبنەم سەبارەت بەو برە پارەی لە کارەکانیدا وەریدەگرێت وتی "بەپێی ئیشەکە دەگۆڕێت کارێک زۆر پێوەی ماندوبم نرخەکەی جیاوازترە لە کارێک کە ماندوبوونی زۆری نەوێت، بەڵام لە ٥٠٠ دۆلار کەمتر وەرناگرم".

شەبنەم جەبەلی تەمەن ٢٦ ساڵە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە کاری مۆدێل دەکات، لە ئێستادا لە شاری هەولێر دەژی، هەوادارێکی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.

ئ.ل