وێنه.. بۆ یەکەمجار مێگان مێرکڵ بەسەرپۆشەوە دەرکەوت

2019-09-26

21143 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەکاتی سەردانکردنی دۆقە ساسکس "مێگان مێرکڵ" بۆ گەورەترین و یەکەم مزگەوت لە باشوری ئەفریقا، پۆشاکەکانی گۆڕی و لەچکی لەسەرکرد.

بەپێی میدیا بەریتانییەکان، مێگان لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی وڵاتی ئەفریقایان کردووە، تێیدا سەردانی گەورەترین مزگەوتیان کردووە کە دەکەوێتە بۆکاپ لە کیپ تاون.

شازادە هاری و مێگان لە گەشتەکەیاندا سەردانی چەندین شوێنی ئاینیی جیاوازی وڵاتەکەیان کردووە، لەکاتی چوونی بۆ مزگەوتێک مێگان پۆشاکەکانی گۆڕیوە و عەزییەکی درێژی پۆشیوە، لەگەڵیدا لەچکی لەسەرکردووە، دواتریش ئافرەتێک هاوکاریی کردووە بۆ چوونە ناو مزگەوتەکە.

ئەم دوو هاوسەرە لە هەمان ڕۆژدا سەردانی کەناراوەکانی شاری کیپ تاونیان کردووە، بۆ زانینی کارەکانی رێکخراویWaves For Change، کە تێیدا هاوکاریی ئەو منداڵانە دەکەن کە بەهۆی بەهێزیی شەپۆلەکانی دەریاوە کەوتوونەتە مەترسییەوە.

Image result for ‫ميغان ماركل ترتدي الحجاب لأول مرّة‬‎

Image result for ‫ميغان ماركل ترتدي الحجاب لأول مرّة‬‎

Image result for ‫ميغان ماركل ترتدي الحجاب لأول مرّة‬‎

Image result for ‫ميغان ماركل ترتدي الحجاب لأول مرّة‬‎

ئ.ل