هەشت نیشانە دەریدەخەن مووی جەستەت بە شێوەیەکی هەڵە لابردووە

2019-09-25

64012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لابردنی مووە زیادەکانی جەستە زۆرکات دەبێتەهۆی بێزاری و ناشرینی ئەو بەشەی جەستە، زۆرکات بۆ لابردنی ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنرێت، بەڵام هەندێک کات ئەنجامەکانت بەدڵ نابێت و مووەکان بە شێوەیەکی هەڵە یان لەژێر پێستدا دروستدەبنەوە.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هەشت نیشانە کردووە کە دەریدەخەن مووە زیادەکانی جەستەت بە شێوەیەکی هەڵە لابردووە:

هەڵبژاردنی کەرەستەیەکی هەڵەی موو لێکردنەوە

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

هەروەک دەزانرێت ڕێگە زۆرە بۆ لێکردنەوەی موو، بەڵام دیاریکردنی باشترین جۆریان گرنگە، چونکە دەبێط بەپێی جۆری پێست کەرەستەی موو لێکردنەوەکە هەڵبژێردرێت، تا هەستیاری و سوربوونەوە و زیپکە لە پێستدا ڕوونەدات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کەرەستەی بەکاریدەهێنیت، یەکەمجار بڕێکی کەمی بدە لە شوێنێکی پێست و بۆ ماوەی ٥ خولەک چاوەڕێ بکە، ئەگەر سوربوونەوە و خوران و هەستیاریت نەبوو، ئەوە بەردەوام ئەو کەرەستە بەکاربهێنە.

لێکردنەوەی موو لە گەرماوێکی گەرمدا

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

گونجاو نییە لە گەرماوێکی گەرمدا مووە زیادەکانی جەستە لێبکرێتەوە، چونکە برێکی زۆر هەڵم بە پێست دەکەوێت و شلدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کونیلەکانی پێست دەکرێنەوە و هەستیاری و خوران و دەرنەهاتنەوەی موو بە شێوەی سروشتی لێدەکەوێتەوە، باشترە دوای هاتنەدەرەوە لە گەرماو موو لێبکرێتەوە.

بە شێوازێک یان ئاڕاستەیەکی هەڵە مووەکە لاببرێت

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

ئاراستەی لێکردنەوەی موو بەپێی جۆری ئەو کەرەستەی مووەکەی پی لادەبرێت گرنگە و ڕۆڵی هەیە لە هەڵە دەرهاتنەوەی مووەکان، کاتێک مۆمی لێکردنەوەی موو بەکاردەهێنرێت باشترە بە پێچەوانەی گەشەی مووەکە لاببرێت، بەڵام بۆ شیلە دەبێت بە ئاڕاستەی گەشەی مووەکە لاببرێت، بۆ گوێزانیش بە هەمان شێوەی شیلەکە بێت.

پاکنەکردنەوەی پێست پێش موو لابردن

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

پێش لێکردنەوەی موو باشترە ئەو شوێنە پاککرابێتەوە و شۆرابێت، تاکو هەستیاری و سوربوونەوە و خوران روونەدات، چونکە میکرۆب دەچێتە پێستەکەوە و زیان بە تەندروستی و گەشەی مووەکە دەگەیەنێت.

ئامادەنەکردنی پێست پێش موو لێکردنەوە

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

ڕاستەوخۆ لێکردنەوەی موو بە مۆمی موو لێکردنەوە یان شیلە، کە هەردووکیان بە گەرمکردن دەبێت، زیان بە پێست دەگەیەنێت و میکرۆب و بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، بەڵام پێش موو لێکردنەوە لۆشنی تایبەت بە پێست یان ئەلکهول لە رێگەی لۆکەیەکەوە بدرێت لەو جێگەی مووەکەی لێدەکرێتەوە، یان بۆدرە بەکاربێت، بەمەش نێوەندێک لە نێوان پێستەکە و شیلە یان کەرەستەی موو لێکردنەوەکەدا دەبێت و، زیان بە پێستەکە ناگەیەنێت.

زوو لێکردنەوەی موو

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

هێشتا مووەکە بە تەواوی نەهاتووەتەوە و تاڵی مووەکان کورتە، واتە ئەگەر هەموو ڕۆژێک مووەکان لابەریت کاریگەریی نەرێنی دەبێت، باشترە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە بخایەنێت ئەوکات مووەکان دووبارە لاببرێنەوە.

گرنگی نەدان بە پێست دوای موو لێکردنەوە

Related image

لە دوای لێکردنەوەی مووەکان، پێستەکە پشتگوێبخرێت هۆکارە بۆ هەستیاری و خراپبوون و ڕەشبوونی پێستەکە و هەوکردنی، باشترە دوای موو لێکردنەوە ڕۆنی ڕووەکی یان جێڵی ئەلۆڤێرا بدرێت لەو شوێنەی مووەکەی لێکراوەتەوە، هەرگیز نابێت دواتر گەرماوبکەیت، بەڵکو دەبێت یەک بۆ دوو ڕۆژ دوای موو لێکردنەوە بچیتە گەرماو.

لابردنی ئەو مووانەی لەژێر پێستدان

8 Signs You’re Removing Hair Incorrectly

هەندێک کەس مووی ژێر پێستی هەیە، کە زۆرکات نەهاتووەتە دەرەوەی پێستەکە، نابێت یەکسەر گوێزان بەکاربهێنرێت و چەندجارێک بەو شوێنەدا گوێزانەکە بخشێنیت، بەڵکو لەم دۆخەدا باشترە پێش لێکردنەوەی مووەکە، شوێنەکە پاک بکرێتەوە و دواتر جێڵی لێبدرێت، پاشان بە گوێزانێکی تیژ یەک جار بدرێت لە شوێنەکە، مووەکە لێبکرێتەوە، لە کۆتاییدا کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدرێت.

ئ.ل