بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ئاسمانی وڵاتێک سوور بوو

2019-09-23

3528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسمانی پارێزگایەکی وڵاتی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە دارستانەکانی وڵاتەکەدا، سوور هەڵگەڕا.

بی بی سی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی پارێزگای جامبی وڵاتی ئەندەنووسیا چەند وێنەیەکی سووربوونی ئاسمانەکەی بڵاوکردەوە و لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهۆیەوە چاو و قوڕگی تووشی ئازار بوون.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەموو ساڵێک ئاگر لێشاوێکی دوکەڵی گەورە دروستدەکات و هەموو باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دادەپۆشێت.

بەگوێرەی پسپۆڕێکی بواری کەشناسی، گۆڕانی ڕەنگی ئاسمان بەهۆی دیاردەیەکەوە دروستدەبێت کە بە "Rayleigh scattering" ناسراوە.

ئکا ولانداری تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی گوندی مێکار سەربە ناوچەی جامبی، وێنەکانی ڕەنگە خوێناوییەکەی ئاسمانی ناوچەکەی گرتووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا بڵاویکردوونەتەوە، تا ئێستاش زیاتر لە ٣٤ هەزار جار شەیر کراون.

 

Village of Mekar Sari in Jambi province

Village of Mekar Sari in Jambi province

Village of Mekar Sari in Jambi province

A woman can be seen covering her nose and mouth in the midst of the 'hellish' haze that has descended on parts of Indonesia

An astronomer said that 'Rayleigh Scattering' happens when smoke moves sunlights' short wavelengths, releasing longer wavelengths and cause the area to appear dim and red

ز.ن