یوتیبوب گۆڕانکاریی لە ڕێکخستنی ناسنامەی بەکارهێنەراندا دەکات

2019-09-23

1940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی یوتیوب بەهۆی زۆری ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە گۆڕانکاری لە سیستەمی ناسنامەی بەکارهێنەرانی کەناڵەکانیدا دەکات.

کۆمپانیای یوتیوب بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆری ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە، بڕیاریداوە گۆڕانکاری تەواو لە سیاسەتی پرۆفایلی بەکارهێنەرانیدا بکات و مانگی داهاتوو بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمەش دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی پرۆفایلێکی ڕاستەقینەیان نییە و کەناڵەکان بەڕێووەدەبەن، لەبری ئەوە کۆمپانیاکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی هەمیشەیی دەدات کە پێناسی بەکارهێنانیان ڕوونە.

کۆمپانیای یوتیوب ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەناڵانەی ژمارەی بەشداربووەکانی دەگاتە ١٠٠ هەزار بەشداربوو متمانەیان زیاترە بۆ مانەوەی کەناڵەکانیان لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیاکە و هەروەها هێمای ئاماژەی دیاریکردنی کەناڵەکە متمانەپێکراوەکان دەگۆڕێت کە لە ئێستادا باکگراوەندێکی خاکیی هەیە لەژێر ناوی خاوەنی کەناڵەکەوە و دەیگۆڕێت بۆ بەکارهێنانی ئاوازێکی میوزیک یان هێمایەکی جیاکەرەوە بۆ کەناڵە متمانەپێکراوەکان.

ماڵپەڕی "سی نێت دات کام" ی بواری تەکنەلۆژیا، لە زاری جۆناسان ماکفای بەڕێووەبەری بەشی بەرهەمەکانی یوتیوب، ڕایگەیاند، "لەماوەی لێکۆڵیەوەکاندا ئەوەمان بۆ دەرکەوت زۆربەی بینەران گرنگی بە هێمای هەڵبژاردنی کەناڵەکە دەدەن لەبری پێناسی خاوەن کەناڵەکان". هەروەها کۆمپانیاکە ئەوەی خستەڕوو ئەم گۆڕانکارییانە بۆ کەمکردنەوەی سەرلێشوانی بەکارهێنەران ئەنجام دەدات کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دیاریکردنی کەناڵە متمانەپێکراوەکان.

ماڵپەڕی "سی نێت دات کام" ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم گۆڕانکارییانە بووەتەهۆی توڕەبوونی ملیۆنان خاوەن کەناڵ لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیاکە بەهۆی نەمانی متمانەی کەناڵەکەیان بەهۆی ئەم یاسا نوێیانەوە، بەڵام لە ئێستادا ماڵپەڕی یوتیوب لەسەر ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی بڵاوکردەوە متمانە لە هیچ کەناڵێکی سەر ماڵپەڕەکە وەرناگیرێتەوە ئەگەر ئەو کەناڵە ئیمەیڵی تایبەت بە متمانەپێکردنەوەی پێگەیشتبێت.