ئەو منداڵەی بەهۆی پێستییەوە هەناوی دەبینرا ژیانی ڕزگارکرا

2019-09-23

23391 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێک کە بەهۆی تەنکی پێستییەوە هەناوی دەبینرا و مەترسیی لەسەر ژیانی دروستکرد بوو، دواجار توانرا ژیانی رزگاربکرێت.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی نوسیوویەتی، ئەو منداڵە بە پێستێکی تەنک و روونەوە پێنج مانگ لەمەوبەر لە سکۆتلەندا بە نەشتەرگەری لەدایکبووە، بەجۆرێک لە رێگەی پێستییەوە دەتتوانی ئەندامەکانی هەناوی و سوڕی خوێنی ببینرێت.

ئێما هۆپ دایکی منداڵەکە تەمەنی ٢٨ ساڵە، وتوویەتی "بڕوای نەکردووە ئەرنۆ لە ژیاندا بمێنێتەوە، شەڕی کردووە بۆ مانەوە، لەبەر ئەوە ناویناوە ئەرنۆ واتە جەنگاوەر".

دایکەکە ڕوونیکردەوە ئەرنۆ کاتێک لە سکیدا تەمەنی ٢١ هەفتە بووە واتە شەش مانگ بووە، لە سکی دەرهێنراوە، پزیشکەکان پێیان وابووە بەهۆی خراپی تەندروستییەوە لە ژیاندا نامێنێت.

گروپە پزیشکییەکە هەوڵی زۆریانداوە بۆ مانەوەی منداڵەکە لە ژیاندا، خراپترینیان لێکردنەوەی ناوکە پەتکی بووە کە لەڕێگەیەوە ئۆکسجینی وەرگرتووە.

هۆپی دایک دەڵێت "بۆ یەکەمجار کە دەستم لێدا توشی دڵەڕاوکێ و ترس بووم، چونکە زۆر بچووک بوو"، ئاماژەی بەوەکردووە دوای پێنج مانگ لە لەدایکبوونی، گروپە پزیشکییەکە رێگەیان پێداون منداڵەکە ببەنەوە ماڵەوە، چونکە تەندروستیی باش بووە و بووە بە منداڵێکی سروشتیی.

Image result for ‫الرضيع الشفاف‬‎

Image result for ‫الرضيع الشفاف‬‎

Image result for ‫الرضيع الشفاف‬‎

Image result for ‫الرضيع الشفاف‬‎

ئ.ل