بوک و زاوایەک لەناو زبڵدا بە قیناعەوە وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان بڵاوکردەوە

2019-09-23

26235 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فۆتۆ: بابان ستاف

وەک ئاماژەیەک بۆ مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە و هەوڵدان بۆ پاراستنی، فۆتۆگرافەرێک وێنەی بوک و زاوایەکی بە قیناعەوە لەناو زبڵدا بڵاوکردەوە.

لەبارەی وێنەکانەوە لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بابانی فۆتۆگرافەر و خاوەنی بابان ستاف ئاماژەی بەوەکرد، وەک كارێكى ژينگەدۆستی ئەوچالاکییەکیان کردووە، پەیامێکە بۆ ئەوەی هەرکەسە و لای خۆیەوە پارێزگاریی لە ژینگە بکات، ویستویانە کاربەدەستان و دەسەڵاتداران ئاگاداربکەن کە ژینگەکەمان لە مەترسیدایە.

بابان دەڵێت "نابێت تەنها چاو لەڕووی سەرەوەی زەوی بکەین، چونکە لەژێر زەوی شتی پیس و مەترسیدار هەن، ئەم هەموو زبڵەی ئێمە وێنەمان گرتووە ڕاستەوخۆ دەڕواتە ناو دەریاچەی سیروانەوە و دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکە، ئەوەش مەترسییە بۆسەر ژیانی خەڵکی."

ئەو فۆتۆگرافەرە ئەوەی ڕوونکردەوە هەر وێنەیەک مەبەستێکی تایبەتی لەپشتە، ئەو وێنەی کە بوکەکە قیناعی بەدەستەوەیە، بەمانای ئەوە دێت ئێستا ژیان لای ئەو دوو گەنجە دەستپێدەکات، بەڵام دەبێت ئەوەیان لەبیربێت کە منداڵەکەشیان لەداهاتوودا لە مەترسیدایە، قیناعەکەی دەستی بەمانای منداڵەکەی سکی دێت. پێویستە لە سەرەتای ژیانێکی نوێدا لە خەمی نەوەی داهاتوودابین.

وێنەکان لە تانجەرۆی نزیک سلێمانی گیراون، لە شوێنی کۆبوونەوەی زبڵی شارەکەیە، زاوا سەروەر قەرەداغی هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستانە و بوکەکەش هاوسەرەکەیەتی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوسەرگیرییان کردوو بە پاسکیل مەراسیمی گواستنەوەکەیان ئەنجامدا.

لای خۆیەوە سەروەر قەرەداغی هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، تانجەرۆ ناوچەی کارەساتباری ژینگەیی، سەرچاوەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەیە! مەبەستیان لە وێنەکان لەوشوێنەدا گەیاندنی پەیامی پاراستنی ژینگە و ژیان دۆستییە، دەڵێت "لە جوانترین ڕۆژی ژیانمان مرۆڤایەتی، ژیان دۆستیمان لەبیرنەکرد."

Image may contain: 1 person, outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, wedding and outdoor

Image may contain: 1 person, smiling, camera and outdoor

Image may contain: one or more people, wedding and outdoor

Image may contain: 1 person, wedding and outdoor

Image may contain: one or more people, wedding and outdoor