ئاوسانی سک بە بەردەوامی ئاماژەیە بۆ چەند نەخۆشییەک

2019-09-23

47933 جار خوێندراوەتەوە

+ -

١٠% بۆ ٣٠% خەڵک بەهۆی ئاوسانی سکەوە دەناڵێنن، زۆرکات هۆکارەکەی خراپیی کرداری هەرس، هەستیاری بە هەندێک جۆری خۆراک، سوڕی مانگانە و بەدهەرسییە، ئەمانەش کاتین و دوای ماوەیەک تێدەپەڕێت، بەڵام ئەو جۆرە ئاوسانانەی سک کە بەردەوامە، ئاماژەیە بۆ نەخۆشیی تر.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەردەوامبوونی ئاوسانی سک و زوو چارەسەرنەبوونی، ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ یەکێک لەم نەخۆشییانە:

هەوکردنی میزەڵان و بۆریی میز "میزەڕۆ"

6 Times Your Bloated Belly May Be Hiding Something More Serious

کەسەکە ناچاردەکات زووزوو بچێتە توالێت، بەمەش فشاری زۆر لەسەر سک و میزەڵدان دادەنێت، هۆکارە بۆ ئاوسان و بوونی ئازار لە ناوچەی سک و حەوزدا.

نەخۆشیی جگەر

6 Times Your Bloated Belly May Be Hiding Something More Serious

هەوکردن یان شێرپەنجەی جگەر، دەردراوەکان زیاتردەکات و ئەگەری هەیە ڕیخۆڵەکان تەسک بکاتەوە، گرفتی ئاوسانی سک دروستدەکات، دیارترین نیشانەی هەستکردنە بە ماندوێتی بەردەوام.

هەوکردنی ڕیخۆڵە ئەستورە

6 Times Your Bloated Belly May Be Hiding Something More Serious

ئاماژەیە بۆ بوونی کۆڵۆن و هەوکردنی ڕیخۆڵەی بچووک، لە نیشانەکانی سکچوون و ئازاری سک و ئاوسانی سکە.

شێرپەنجە

6 Times Your Bloated Belly May Be Hiding Something More Serious

هەندێک لە ئەندامەکانی هەناو وەکو پەنکریاس و گەدە و کۆڵۆن و میزەڕۆ و هێلکەدان، خانەی شێرپەنجەیی تێدا گەشەدەکات، لەپڕ ئاوسانی سک ڕوودەدات و قەبارەی سک گەورەتر دەبێت.

گرفتی دەروونی

6 Times Your Bloated Belly May Be Hiding Something More Serious

هەندێک لەو کەسانەی کە گرفتی دەروونیی بەردەوامیان هەیە، هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کاریگەریی لەسەریان دروستدەکات، هۆکارە بۆ بوونی گرفت لە کرداری هەرسدا، کە دەبێتەهۆی ئاوسانی سک.

ئ.ل