ڤیدیۆی ساتی ڕزگارکردنی بەچکە سەگێک لەناو تایەی ئۆتۆمبێلێکدا

2019-09-22

5446 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەچکە سەگێک کە سەری لەناو تایەی ئۆتۆمبێلێكدا گیریخواردبوو، لەلایەن کارمەندانی فریاکەوتنەوە ڕزگارکرا.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، گرتەی ڤیدیۆیی ساتی ڕزگارکردنی بەچکە سەگێک لە نزیک شاری ئەنتۆفاگاستای وڵاتی چیلی تۆمارکراوە و بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی شارەکە، بەچکە سەگەکە کە تەمەن ٧ مانگ دەبێت، لەلایەن کرێکارێکەوە لەناو شوێنێکی فڕێدانی خۆڵەوە دۆزراوەتەوە، سەگەکەش سەری لەناو ویلکەپی تایەی ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو.

دوای ماوەیەک لەلایەن ستافی ڕێکخراوی "Sterilisation and Responsible Pet Ownership Programme of Antofagasta" و چەند کارمەندێکی فریاکەوتنەوە توانراوە سەری سەگەکە لە تایەکە دەربهێنرێت و ڕزگاربکرێت، هەروەها براوە بۆ لای پزیشکێکی ڤێتەرنەری و تەندروستیی جێگیرە.

ئەمەش ڤیدیۆکەیە:

 ز.ن