ڤیدیۆ.. تەکسی فڕیوی ناو ئاو نمایشکرا

2019-09-22

2738 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیایەکی نوێ بە ناوی سی بەبڵز تەکسییەکی ئاوییان دروستکردووە و بۆ یەکەمجار لە ڕووبارەکان شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسادا تاقیکرایەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی نووسیوویەتی، کۆمپانیای "Sea Bubbles"ی فەڕەنسی تەکسییەکی ئاوییان لە ڕووباری سینی شاری پاریسدا نمایشکردووە و، بەگوێرەی کۆمپانیاکە هاوشێوەی تەکسیی ئاسایی یاخود "Uber" خەڵکی دەتوانن بۆ مەبەستی هاتوچۆ بەکاریبهێنن.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم تەکسییە جێی شەش سەرنشینی تیادا دەبێتەوە و خێراییەکەی دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەگوێرەی کۆمپانیاکە، ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتووبن، لە وەرزی بەهاری ساڵی ٢٠٢٠دا کاریان پێ دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم تەکسییە ئاوییە بێدەنگە و ژینگەش پیس ناکات، بەرپرسانی کۆمپانیاکە هیوادارن کە قەڕەباڵغیی شەقامەکانی ناو شاری پاریس کەمبکاتەوە و یارمەتیی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی شارەکە بدات.

ئەمەش ڤیدیۆی ساتی نمایشکردنی تەکسییە ئاوییەکەیە:

ز.ن