سعودیە.. پڵنگێک هاوڵاتییەک و ١٠ سەر ئاژەڵی کوشت

2019-09-22

3318 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژنامەی عوکازى سعودى بڵاویکردەوە، پڵنگێک لە کێڵگەیەکى ئەبو دودى ناوچەی سپی لە شارى مەدینە، لە کێڵگەکەى هاتووەتە دەرەوە و یەکێک لە کارمەندانى کێڵگە و ١٠ سەر ئاژەڵى کوشتووە.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کارمەندى کێڵگەکە بیریچووە دەرگاى کێڵگەکە دابخات و ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى پڵنگەکە لە کێڵگەکە بێتە دەرەوە و بە ئازادى بسوڕێتەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، پڵنگەکە ئەو کەسەی کوشتووە کە لە کێڵگەکە کاری کردووە و، سەری هەشت مەڕی لێ کردووەتەوە لەگەڵ گوێدرێژێک و سەگێکدا.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، هاوڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسی مەترسیی هەڵهاتنی پڵنگەکەیان کردووە و هەندێکیشیان باسیان لە دۆزینەوە و گرتنەوەى پڵنگەکە کردووە.

دەرگاى کێڵگەکە کراوەتەوە