کچێک بە دانانی جاڵجاڵۆکەی ژەهراوی لەسەر دەموچاوی ئارامدەبێتەوە

2019-09-22

3363 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتێکی ئوسترالی بۆئەوەی ئارامبێتەوە جاڵجاڵۆکەی ژەهراوی لەسەر دەموچاوی دادەنێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، تارنی رەوبەکی نیشتەجێی کوینزلاندی وڵاتی ئوسترالیا، هیوایەتی ئەوەیە کە جاڵجاڵۆکەی ژەهراوی لەسەر جەستە و دەموچاوی دابنێت، ڤیدیۆ و وێنەی دیمەنی جاڵجاڵۆکەکانیشی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.

تارنی تەمەن ٢٧ ساڵ، چوار ساڵ لەمەوبەر ئەم خووەی لا دروستبووە و دەستیکردووە بە کۆکردنەوە و بەخێوکردنی جاڵجاڵۆکەی ژەهراوی، لەوبارەیەوە وتی، "هەست بە ئارامی دەکەم کاتێک مامەڵە لەگەڵ جاڵجاڵۆکەدا دەکەم."

وتیشی، "بەسەربردنی کات لەگەڵ جاڵجاڵۆکەدا شتێکە کە زۆرم حەز لێیە، هەروەها یارمەتیم دەدات فشاری دەروونیم کەم ببێتەوە و چێژ لە دەوروبەرەکەم وەربگرم."

بەگوێرەی وتەی تارنی، هەرچەندە ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ جاڵجاڵۆکەی جیاوازدا بەسەردەبات، تا ئێستا لەلایەن هیچ جاڵجاڵۆکەیەکەوە نەگەستراوە، هەروەها هیوادارە ڤیدیۆکانی یارمەتیی کەسانی تر بدات بۆئەوەی بەسەر ترسەکانیاندا لە جاڵجاڵۆکە زاڵبن.

ئەمەش ڤیدیۆیەک و چەند وێنەیەکی تارنی و جاڵجاڵۆکەکانیەتی:

 ز.ن