لەبەر ئەم هۆکارانە بەر لە خەوتن قژت مەشۆ

2019-09-22

14741 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕانی بواری جوانکاریی رێنمایی دەدەن بەوەی شەوانە بەر لە خەوتن  قژ نەشۆردرێت چونکە چەند زیانێکی بۆ قژ و پێستی سەر دەبێت.

ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا لە هەواڵێكدا ئاماژەی بە گرنگترین ئەو هۆکارانە کردووە کە واتان لێدەکات بەر لە خەوتن قژتان نەشۆن، بەم جۆرە:

١. خەوتن بە قژی تەڕەوە وادەکات زیاتر بئاڵۆسکێت و دواتر بە قورسی شانە دەکرێت و وەرینی زیاتر دەبێت.

٢. دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی کەڕووەکان و گەشەکردنیان لە پێستی سەردا، هەروەها ئەگەری دروستبوونی کڕێش زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستی سەر و وەرینی قژ.

٣. خەوتن بە قژی تەڕەوە وادەکات گرێ لە قژدا دروست ببێت کە ڕەنگە بە ئاسانیی نەکرێتەوە و ناچارت بکات بیبڕیت.

٤. لاوازبوونی تاڵەکانی قژ و سووتان و شکانی سەرتاڵەکانی.

ژ.ن