چەند رێگایەك بۆ رزگاربوون لە ئاوسان و هەوکردنی قوڕگ

2019-09-22

21977 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەکاتی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا یاخود سەرمابوون یەکەم نیشانە کە دەردەکەوێت ئاوسان و هەوکردنی قوڕگە، کە زۆرکات دەبێتە هۆی بێزاربوونی نەخۆشەکە و هەستکردن بە ئازارێکی زۆر.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بە چەند رێگەیەکی سروشتی کردووە کە یارمەتیدەرن  بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی قوڕگ و چارەسەریی بەبێ دەرمان، بەم جۆرە:

- غەرغەرەکردن بە ئاوی گەرم و لیمۆ

- خواردنی کەوچكێك هەنگوین لەگەڵ چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ

- خواردنەوەی شەش بۆ هەشت کوپ ئاو لە رۆژێکدا.

- خواردنەوەی چای زەنجەبیل بەجۆرێك کەمێك دارچینی تێبکرێت.

- خواردنی سوۆی مریشك.

- بەکارهێنانی سەرینێکی بەرز کە لە کاتی خەوتندا سەر بەرز بکاتەوە.

ژ.ن