بەکارهێنانی مۆبایل لە تەوالێتدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەك زیاد دەکات

2019-09-22

7829 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس واڕاهاتوون مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە تەوالێت، بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بەکاریبهێنن، بەڵام پزیشکان هۆشداری لەبارەی ئەم رەفتارەوە دەدەن و داوادەکەن لێی بەدووربن.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو کەسانەی کە مۆبایل لە تەوالێتدا بەکاردەهێنن، بەهۆیەوە سەرقاڵ دەبن و زیاتر لەسەر تەوالێتەکە دادەنیشن و کاتێکی زیاتر دەخایەنن، ئەمەش ئەو مەترسییەیە کە پزیشکان ئاگاداریی لەبارەوە دەدەن.

پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردوە، هەرچەندە کاتیی دانیشتن لەسەر کورسی تەوالێتەکە زیاتر بێت مەترسیی تووشبوون بە مایەسیری زیاتر دەبێت، هەروەها ئەگەری هەیە بگات بە قۆناغێکی پێشکەوتوو و رەنگە پێویست بە نەشتەرگەریش بکات.

مایەسیری ئاوسانی دەمارەکانە لە ناوچەی کۆم و کۆتایی ریخۆڵە گەورەدا و لە دەوالی دەچێت، لە  هەندێك حاڵەتدا مایەسیری وێڕای ئەوەی مەترسیی زۆر نییە بەڵام ئازارێکی زۆری هەیە.

لە دیارترین نیشانەکانیشی، خوران و سووربوونەوەی دەورووبەری کۆم، هەستکردن بە ئازار و ناڕەحەتی، خوێن بەربوون لەکاتی پیسایی کردندا و ئاوسان لە دەوری کۆمدا.

ژ.ن