چەند هۆکارێك پیاوان تووشی شێرپەنجەی مەمك دەکەن

2019-09-22

14471 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوان بە هەمان شێوەی ژنان تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن بەڵام ئەگەری تووشبوونیان کەمترە و بەڕێژەیەکی نزمتر لەناو پیاواندا دەردەکەوێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ ئەوەی مەترسیی تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی مەمك کەمە، بەڵام هەندێك فاکتەر هەن کە بەشێوەیەکی گەورە کاریگەرییان لەسەر پیاوان دەبێت و وادەکات مەترسیی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاتر بێت.

بەشێوەیەکی گشتیی پیاوان لە تەمەنی ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵیدا تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن، هۆکارەکەشی بە پلەی یەکەم بۆ هەوکردنی گونەکان دەگەڕێتەوە، هەروەها قەڵەویی زۆر یەکێكە لە هۆکارە بەهێزەکان کە مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە زیاد دەکات.

لەگەڵ ئەوانەشدا، گەشەی هەندێك خانەی شێرپەنجەیی لە مەمكدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان کە دەکرێت بەهۆی جیناتی بۆماوەییەوە بێت.

لە هەندێك حاڵەتیشدا کە شێرپەنجەکە لە قۆناغێکی بەرەوپێشچوودا بێت رەنگە پێویست بکات مەمکی ئەو کەسە ببڕدرێتەوە و ئەو ناوچەیە هەڵبکۆڵرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی کە پیاوان پارێزگاریی لە کێشیان بکەن و لە جگەرەکێشان دووربکەونەوە و بەردەوام پشکنین بۆ مەمکیان بکەن بۆ بەدووربوون لە مەترسییەکانی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك.