منداڵێک لەدایکبوو کە چوار قاچی هەیە

2019-09-22

49949 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکەکانی نەخۆشخانەیەکی هیندستان نەشتەرگەریی منداڵبوونیان بۆ ژنێک کردووە، کە بە سکێک سێ منداڵی بووە، دووانیان جەستەیان هاوبەشە و ناسروشتی گەشەیان کردووە.

بەپێی زانیاریی پزیشکەکان لەدایکبوونەکە سروشتیی بووە، تەندروستیی منداڵە کوڕەکە باشە، ئەو منداڵەی کە پزیشکان بە "تێکەڵبوونی" دووانەکەی تر وەسفیان کردووە چوار قاچی هەیە .

بەپێی هەواڵێکی میترۆی بەریتانی، گروپە پزیشکییەکە ئاشکرایانکردووە، دایکەکە پێشتر سۆنەری نەکردووە بۆ سکەکەی، منداڵەکە لەپاڵ براکەیدا بووە و پزیشکەکان بەبینینی توشی شۆک بوون.

بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، ڕاجۆ گۆجاری دایکی منداڵەکان تەمەنی ٢٤ ساڵە، هەینی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی حکومی لە تونک لە ویلایەتی ڕاجستان منداڵەکانی بووە.

یەکێک لە منداڵەکان دوو دەست و چوار قاچ و سنگ و سکێکی تەواوی هەیە، پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردووە دەتوانرێت بە نەشتەرگەریی دوو قاچە زیادەکەی لێبکرێتەوە.

ڕۆهیتچ مینا پزیشکی نەشتەرگەر ڕایگەیاند، ڕاجۆی دایک دووانەکەی لە کاتژمێر ٢:٤٦ خولەکی سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە کاتی هیندستان بووە، تەندروستیی منداڵە کوڕەکە باشە و شێوەی سروشتییە، تەندروستیی کچەکە "دووانەی تێکەڵاو" و دایکەکە جێگیرە.

منداڵە کچەکە تەنها گرفتێکی بچوکی لەهەناسەداندا هەبووە، خراوەتە ژێر ئۆکسجینەوە لە ئێستادا باری تەندروستیی جێگیرە، پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، منداڵەکە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو لە جایبۆر بۆئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە دایک و باوکەکە بە بینینی منداڵە کچەکەیان توشی بێهیوایی بوون، پزیشکەکان پێیانوایە ئەمە یەکەم حاڵەتە کە ئافرەتێک سێ منداڵی تێدا بێت و دووانیان پێکەوە تێکەڵبووبن.

ئ.ل