پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-09-22

81575 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

بوونی هیوا و لێک تێگەیشتن و هەستی لێبوردەیی هاوکارە لەسەرکەوتنەکان و تێپەراندنی گرفتەکانی ژیانی ڕۆژانەت، هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و بیرۆکەی نوێت بۆ دێت.

ئاگاداریی ئەو چاڵانە بە کە بۆت هەڵدەکەنن، لە دۆخێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژیت، ئەرکە خێزانییەکانت پشتگوێ مەخە و قورسییەکان تێپەڕێنە.

باری تەندروستیت باشە و دەرمانەکان لەکاتی خۆیدا بەکاردەهێنیت، ئەگەری هەیە پێویست بەوە بێت دووبارە دەست بکەیتەوە بە وەرزشەکان.

پاڵنەر و ئامانجەکان بەرەو سەرکەوتن دەبەن، پڕۆژە نوێیەکەت دەخەیتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی ئامانجەکان دەدەیت.

ئەمڕۆ گومانەکان زیاد دەکات و هەندێک لە هەڵسوکەوتەکانی بەرامبەرەکەت دەبێتە جێگەی ناڕازیبوونت، ئەگەری هەیە کاریگەریی لەسەر بڕیارێکی ژیانت بکات.

لە خووە خراپەکان دوربکەوەرەوە و هەوڵی دابەزاندنی کێشی لەش بدە، هۆکاری قەڵەویت شێوازی پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی ناتەندروستە.

هەندێک کێشەت بۆ دروست دەبێت، رێگە مەدە بەسەرتدا زاڵبن و گرفتەکان قورستر بکەیت، زیادەرەوی مەکە لە خەرجییەکانت و ئاگاداری پارەکانت بە.

ئەمڕۆ ڕۆژێکی سەخت دەبێت بۆ پەیوەندیی سۆزداریی و ئەگەری هەیە لەلایەن کەسێکەوە ڕەت بکرێیتەوە، لە کاردانەوە توندەکان خۆت بەدوربگرە و دۆخەکە وەک خۆی قبوڵ بکە.

تەندروستیت بەرەو باشتر دەڕوات و هەست دەکەیت ئارامتری لە جاران، کۆنترۆڵی جوڵە وەرزشییەکان کردووە و گرنگی بە چواردەورەکەت دەدەیت.

پێشینەکانی خۆت لەسەرو هەموو خواستەکانی ترەوە دابنێ، هەوڵبدە لە هیچ شتێک کەم نەبێت، بڕوای تەواوت بەخۆت هەبێت و دەرگای بەخت بەسەردا دەکرێتەوە.

هەست دەکەیت پێویست بە گەشتێکە، ئەگەری هەیە کەسێکی بیانی یان کۆمەڵە کەسانێک بناسیت و تێکەڵاوی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی جیاوازبیت، ڕووخسارە نوێکان دەبنە جێگەی سەرنجت.

خۆت لە گرفت و هەستە نەرێنییەکانی کارکردن بەدوربگرە، تا درەنگانی شەو کار مەکە و خۆت ماندوو مەکە، سوود لە پشووەکان وەربگرە و گەشتێک بکە.

ئ.ل