زیادکردنی قاوە بۆ ناو شامپۆی قژ چ سوودێکی هەیە؟

2019-09-21

50303 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی جوانکاری ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن بۆ بەهێزبوونی قژیان و تەندروستیی بنبێخی سەریان، بڕێک قاوە بۆ شامپۆی قژەکەیان زیادبکەن.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگیی بەکارهێنانی قاوە کردووە بۆ ناو شامپۆی قژ، بەمجۆرە ئامادە دەکرێت:

نیو لیتر شامپۆی تایبەت بە جۆری قژەکەت لەگەڵ شەش کەوچکی چێشت قاوەی هاڕاو تێکەڵبکرێن، دواتر بدرێت لە قژە تەڕەکەت و مەساجی پێبکرێت، بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج خولەک بە قژەوە بمێنێتەوە، دواتر بە ئاو بشۆرێت.

بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، هەفتەی سێ جار ئەم شامپۆیە بەکاربهێنرێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا هەست بە بەهێزیی ڕەگی مووی قژەکە دەکرێت و دەیپارێزێت لە هەڵوەرین و مخۆرکەی قژ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەونەق و بریقە بە قژ دەدات.

Doc-P-625652-637040589047122020.jpg

ئ.ل