ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی قرشێک کاردانەوەی لێکەوتەوە

2019-09-17

16278 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە تیایدا قرشێک بە پشتی بەلەمێکی خێراوە بەستراوە و ئەشکەنجە دراوە، بووەتە جێی ڕەخنەی ڕێکخراوەکانی مافی ئاژەڵان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ماڵپەڕی فۆکسنیوزی ئەمریکی نووسیویەتی، پیاوێکی نیشتەجێی فلۆریدای ئەمریکا بە ناوی رۆبێرت بێناک، کە بە بەلەمێکی خێرا ئەشکەنجەی قرشێکی داوە و ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ زیندانی کرا.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، قرشێک بە گوریسێک بە پشتی بەلەمەکەوە بەستراوە و بەلەمەکەش بە خێراییەکی زۆر دەڕوات و قرشەکە بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت، لە دواییدا ئەو قڕشەش بەهۆی خوێنبەربوون و بریندارییەوە مردووە.

ڤیدیۆکە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بووەتە جێی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕە جیاوازەکان و ڕێکخراوەکانی مافی ئاژەڵان، ڕۆبێرت بەهۆی ئەو کارەوە بڕوانامەی ڕاوەماسییەکەی لێ سەنرایەوە و، بە بڕی ٢٥٠٠ دۆلار غەرامە کراوە و ناچارکرا ماوەی ٢٥٠ کاتژمێر کاری خێرخوازی بۆ شێڵتەرێکی ئاژەڵان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا خۆی و هاوڕێیەکی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ زیندانی کران.

ئەمەش ڤیدیۆکەیە:

ز.ن