ڤیدیۆ.. ژنە مەلەوانێک ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیی شکاند

2019-09-17

14391 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی ئەمریکیی ڕزگاربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو بە یەکەم کەس لە جیهاندا کە بتوانێت چوار جار بە مەلە کارێزی ئینگلیزیی نێوان وڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنسا ببڕێت.

ماڵپەڕی بی بی سی نوسیوویەتی، سارا تۆماسی نیشتەجێی ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا توانی لە ماوەی زیاتر لە ٥٤ کاتژمێردا چوار جار بە مەلە کارێزی ئینگلیزی ناوچەی دەوڤەری باشووری کەناری بەریتانیا ببڕێت.

سارای تەمەن ٣٧ ساڵ، بە بی بی سی وتووە، "هەستم بە لاشەم نەدەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی پیرۆزباییان لێ کردم، بەڵام لەو کاتەدا لە شۆکدا بوون و باوەڕم نەدەکرد کە ئامانجەکەمان بەدەستهێنا."

ئەو سەرکەوتنەی سارا لەکاتێکدایە، ساڵێک لەمەوبەر لە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک ڕزگاری بووە و باسی لەوە کردووە، ماوەی دوو ساڵە چاوەڕێی ئەوەی کردووە بۆئەوەی بتوانێت دووبارە مەلە بکاتەوە.

سارا لە ئێستادا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە و تەنها کەسە لە جیهاندا کە توانیبێتی چوار جار بەسەریەکەوە بە مەلە کارێزی ئینگلیزی ببێڕێت.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی سارایە لەکاتی مەلەکردن بەناو کارێزەکەدا:

 

Thomas dedicated her swim to fellow cancer survivors before embarking on the challenge from the south coast of the UK.

Thomas celebrated completing the challenge with cholocates and champagne on the beach.

 ز.ن