کچێک بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی خۆشۆردندا گیانی لەدەستدا

2019-09-17

49510 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتێکی ڕووسی لەکاتی خۆشۆردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مۆبایلەکەی بۆ ناو حەوزی ئاوی حەمامەکەی گیانی لەدەستدا.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کچێکی نیشتەجێی شاری کیرۆڤۆی وڵاتی ڕووسیا بە ناوی ئێگێنیا شولیاتێڤا، لە حەمام مۆبایلەکەی بارگاویکردووەتەوە و لە هەمان کاتدا لەناو حەوزی ئاوەکەدا بەکاریهێناوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کاتێک بە هەڵە مۆبایلەکەی لە دەست کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە ناو حەوزەکەوە، دەستبەجێ کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

ئێگێنیا تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە و کاری ژمێریاری بووە، دایکی دوای ئەوەی چەند جارێک هەوڵیداوە پەیوەندیی پێوە بکات بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە و، بە خێرایی ڕۆیشتووەتە ماڵەوە، بەڵام کاتێک گەیشتووەتە ماڵەوە بە مردوویی دۆزیویەتییەوە.

بەرپرسانی پۆلیسی ڕووسیا لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و ئاماژەیان بەوە کردووە، حاڵەتی مردنی لەو شێوەیە بەناو شارە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە، هەروەها هۆشدارییان بە هاوڵاتییان داوە لەوبارەیەوە و، باسیان لەوە کردووە کە پێویستە ئاگاداری بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری کارەبایی بن لەکاتی خۆشۆردندا، بەتایبەت ئەگەر بە کارەباوە بەسترابن.

Evgenia Shulyatyeva was electrocuted in the bath by her charging phone. Credit: East2West News

Credit: East2West News

ز.ن