پیاوێک لە ترسی لەدەستدانی یەکێک لە پێیەکانی ١٠٠ کیلۆ لە کێشی دابەزاند

2019-09-17

21681 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی بەریتانی لەلایەن پزیشکەکەیەوە پێی وترا ڕەنگە بەهۆی قەڵەوییەکەیەوە یەکێک لە پێیەکانی لەدەستبدات، ئەویش لە ترسی ئەوە نزیکەی ١٠٠ کیلۆ لە کێشی دابەزاند.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوە کرد، جۆرج میدڵتنی تەمەن ٣١ ساڵ لە ڕۆژێکدا نزیکەی ١٠ هەزار کالۆریی خواردووە، بەردەوام سەردانی شوێنی خواردنە خێراکانی کردووە، ڕۆژی وا هەبووە لە ژەمێکدا چیزبەرگرێکی دەبڵ، چیزبەرگرێکی تاک، فینگەری گەورە، میڵشەیكێکی گەورە و دوو ئاپڵ پایی لەگەڵ لیترێک کۆکاکۆلادا خواردووە.

بەگوێرەی پزیشكان، جۆرج ڕۆژانە پێنج ئەوەندەی ئەو کالۆرییەی خوادووە کە بۆ تەمەنەکەی تەندروستە، بەو هۆیەشەوە تووشی چەندین گرفتی تەندروستی بووە، لەوانە بەرزەفشاری خوێن و نەخۆشیی دەروونی، پزیشکەکەی ئاگاداریکردەوە کە زیادبوونی کێشی مەترسیی تووشبوونی بە شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات و ڕەنگە یەکێک لە پێیەکانی لەدەستبدات.

جۆرج لە ترسی ئامۆژگارییەکانی پزیشكەکەی بڕیاریدا کێشی داببەزێنێت، بۆ ئەوەش سیستمە خۆراکییەکەیی بە تەواوی گۆڕی و ڕۆژانە پێنج میل بە پێ رۆیشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستیکردووە بە ڕاهێنانی کاردیۆ و وەرزشی جۆراوجۆر.

جۆرج کە لەو کاتەدا کێشی نزیکەی ٢٠٠ کیلۆگرام بووە، دوای دوو ساڵ توانیی نیوەی کێشی دابەزێنێت، ئەمەش چەند وێنەیەکی جۆرجە لەکاتی قەڵەوی و دوای دابەزاندنی کێشیدا:

George Middleton weighed 31st before his GP gave him a 'wake-up call'. Credit: Solent News and Photo Agency

The 31-year-old says he was consuming around 10,000 calories a day before he gave his diet an overhaul. Credit: Solent News and Photo Agency

As well as physical problems, George says his mental health suffered and he was 'recluse' for years. Credit: Solent News and Photo Agency

George now wants to become a personal trainer to help others. Credit: Solent News and Photo Agency

George lost half his body weight in just two years. Credit: Solent News and Photo Agency

ز.ن