بوونی ئەم تایبەتمەندییانە لە ژناندا وادەکات زیاتر سەرنجڕاکێش بن

2019-09-17

51983 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی هەندێك تایبەتمەندیی لە ژناندا وادەکات سەرنجی دەورووبەرەکەیان زیاتر بەرەو لای خۆیان رابکێشن و ببنە جێی باسی دەورووبەریان.

 ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە گرنگترینی ئەو تایبەتمەندییانە کردوە، بەم جۆرە:

کەم قسەکردن:

ئەو ژنانەی کەم قسە دەکەن و وردەکاری ژیانی رۆژانەیان ناخەنەروو، زیاتر سەرنجی دەورووبەریان رادەکێشن.

پەیوەندییەکانی بەتین  بێت:

پەیوەندییە تایبەتییەکانی تەنها لە چەند کەسێکی کەمدا کۆبووەتەوە، کەسێکی کۆمەڵایەتیی نییە و نایەوێت زۆر تێکەڵاوی خەڵك بێت و هاوڕێی نوێ دروست بکات.

کەسایەتییەکی هەستیاری هەیە:

هەرچەندە بەهێز دەردەکەوێت، بەڵام کەسایەتییەکی هەستیاری هەیە و ئەگەر بەشێوەیەکی نمونەیی رەفتاری لەگەڵدا نەکرێت ئەوا هەستەکانی بریندار دەبێت.

متمانە بەخۆبوونی زۆر:

ئەو ژنانەی کە زیاتر متمانەیان بەخۆیانە، تاڕاددەیەکی زۆر سووردەکەونەوە لە دەورووبەرەکەیان، بەئاسانی قایل نابن بە قسەی بەرامبەر و سەرسام نابن بەو شتانەی بۆیان دەکرێت.

جیهانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە:

ئەم ژنانە جیهانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە و گرنگی نادەن بەوەی لە دەورووبەریان روودەدات.

گرنگیی بە وردەکاری شتەکانی دەورووبەری دەدات:

بەهۆی ئەوەی کەسایەتییەکی ئارام و لەسەرخۆیان هەیە، هەموو وردەکارییەکانی دەورووبەریان هەست پێدەکەن، بەڵام هیچ وەڵامدانەوەیەکیان نابێت.

ژ.ن