ژنێك ماوەی ٣٠ ساڵ تەنها لەسەر خواردنی پەنیر ژیاوە

2019-09-17

25256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێك ماوەی ٣٠ ساڵی تەمەنی تەنها پەنیری خواردووە، ئەمەش زۆرکات لە شوێنە گشتییەکان و ئەو شوێنانەی دیکە کە بۆی چووە تووشی شەرمەزاری کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی میرەری بەریتانی لە هەواڵێکدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەندریا ئابریال تەمەن ٣٥ ساڵ بەهۆی تووشبوونی بە حاڵەتێکی دەگمەنەوە ماوەی ٣٠ ساڵی تەمەنی نەیتوانیوە جگە لە پەنیر هیچ خواردنێکی دیکە بخوات.

ئابریال ئەوەی روونکردووەتەوە، ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیریی کردووە و پێی وابووە کە لە رێگەی ئەم هاوسەرگیرییەوە دەتوانێت واز لەم خووە سەیرە بهێنێت و خواردنی دیکە بخوات، هەرچەندە هاوسەرەکەی هانی داوە کە جۆری دیکەی خواردن بخوات، بەڵام هەموو جارێك دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە رشاوەتەوە و خواردنەکەی هەڵهێناوەتەوە.

ئەم ژنە ئاماژەی بەوەکردوە، نایەوێت لەبەردەم دوو منداڵەکەیدا پەنیر بخوات چونکە ئەگەری هەیە لاسایی بکەنە و ئەوانیش ئالودەی بن، چونکە ئەو بەهەموو رێگەیەك هەوڵدەدات چارەسەری خۆی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و ناچاربووە پەنا بباتە بەر پزیشکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە کە وایکردووە جەستەی جگە لە پەنیر قبوڵی هیچ خواردنێکی دیکە نەکات و ئەگەر خواردنێكی دیکە بخوات تووشی لەرزین و دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن دەبێت.

Image result for Mum-of-two with 'fear of food' lived off cheese sandwiches for almost 30 years

Image result for Mum-of-two with 'fear of food' lived off cheese sandwiches for almost 30 years

ژ.ن