لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا پێشکەشکارێك دەڕوات و هەواڵەکان بەجێدەهێڵێت

2019-09-17

20598 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێشکەشکارێکی بەرنامەیەکی کەشوهەوا لە یەکێك لە بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکاندا لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا لەناکاو بەرنامەکەی بەجێهێشت و رۆشت، ئەمەش وایکرد ستافی ناو ستۆدیۆ و  بینەرەکان سەرسام ببن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلوەتەنی عەرەبی ئاماژە بەوەکراوە، لارا ڤیلا تەمەن ٣٧ ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەیەکی کەشوهەوا لە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی لە شاری سیدنی ئوستراڵی لەکاتی پێشکەشکردنی هەواڵەکانی کەشوهەوا ئەو کاغەزانەی بەدەستییەوە بوو فڕێیدا و ستۆدیۆکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بتوانێت لەکاتی خۆیدا بگاتە فڕۆکەخانە و گەشت بکات.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە لارا لە پێشکەشکردنی هەواڵەکان دەوەستێت و دەڵێت کە دەبێت بڕوات بۆ فڕۆکەخانە و گەشت بکات بۆ شاری بوین.

هەروەها لەو کاتەدا بە هاوپیشەکانی دەڵێت: بەجێتان دەهێڵم بۆ ئەوەی خۆتان هەواڵەکانی کەشوهەوا تەواوبکەن.. من دەڕۆم. لەدوای ئەو قسەیەوە بەڕاستی دەڕوات، ئەمەش هاوپیشەکانی تووشی شۆك دەکات.