پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-09-12

97071 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 هیچ شتێک مەکە کە دواییدا لێی پەشیمان بیت، هەروەها ڕا و بۆچوونەکانت بە سەر کەسانی دەوروبەرتدا مەسەپێنە و بە شێوەیەکی پێگەیشتووانە مامەڵە بکە بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە ناوبانگیت بکەیت.

باری تەندروستییت زۆر باشە لەبەرئەوەی ڕاهێنانی وەرزشیی دەکەیت و ڕێجیمێکی خۆراکیی تەندروست پەیڕو دەکەیت، ئەمڕۆ چەند گۆڕانکارییەکی جوان و ئەرێنیی لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەتدا ڕوودەدەن و دەبێتە مایەی دڵخۆشییت.

تۆ خاوەن و سەرچاوەی کاریگەرییە نەرێنیی و خراپەکانیت لە خۆشەویستییکەتدا، ئاگادار بە سنووری هاوبەشی ژیانی مەپەڕێنە بۆ ئەوەی نێوانتان بۆ هەمیشەیی تێکنەچێت.

بەرپرسیارەتییەکانت زۆر و قورس دەبن، بۆیە پێویست دەکات کۆنتڕۆڵی هەڵچوون و توڕەییت بکەیت و جەخت لە کار و ئامانجەکانات بکەیتەوە، هەروەها بە میشکێکی سافەوە بیر لە بوارە داراییەکان بکەرەوە.

هەوڵبدە دڵەڕاوكێ و بیرکردنەوەی نەڕێنیی کەمبکەیتەوە بە تایبەت ئەوانەی کە هیچ هۆکارێکی ڕاستەقینەیان نییە، ئەوەی گرنگە کە بیکەیت بیرکردنەوەیە لە شتی ئەڕێنیی پێش خەوتن بۆ ئەوەی مەزاجت بۆ ڕۆژی دوایی تێکنەچێت و بێتاقەت نەبیت.

بە دوای گۆڕینی پیشەکەتدا دەگەڕێیت یاخود هەوڵدەدەیت داهاتووت فراون بکەیت و چەندین بیرۆکەی نوێت بۆ دێت بۆ بەجێهێنانی پرۆژەی نوێ و هەنگاونان بۆ ئاستێکی نوێی دارایی و پیشەیی.

دوای ئەوەی هۆکارەکانی جیابوونەوەتان چارەسەر دەبن، پەیوەندییە نوێکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام پێویستە ئاگادار بیت و دووبارە لە بارەی بابەتی هەستیارەوە قسە نەکەیت.

بە متمانەبەخۆبوونێکی گەورەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێیت، بەخت یاوەرت دەبێت و خۆت لە شوێنێکدا دەدۆزیتەوە کە پێویست دەکات لە بارەی چەند بوارێکەوە لەگەڵ خاوەنەکارەکەتدا گفتوگۆ بکەیت.

دەچیتە پەیوەندییەکی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کەسێکی تر کە هەمان بورجی تۆی هەیە، ڕەنگە ئەم خۆشەویستییەش قووڵ بێتەوە و کارگەریی لەسەر داهاتووی ژیانت دروستبکات.

ڕەنگە دۆخەکانی نێوانتان دڵخۆشکەر نەبن و پێویست بکات کۆنتڕۆڵی کەشەکە بکەیت و بەشێوەیەکی ئارام لە بارەی کێشەکانەوە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا قسە بکەیت.

ئاگاداری ناکۆکی یاخود دروستکردنی کێشە بە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەت، هەروەها خۆت لە بەرپرسیارەتییەکان مەدزەرەوە، چونگە ڕەنگە ڕووداوێکی بچوک دروستببێت و مەزاجت تێکبدات.

تۆ پێویستییت بەوەیە لەم رۆژەدا پشوو بە جەستە و دەروونت بدەیت و جەخت لەو شانە بکەیتەوە کە دڵخۆشت دەکەن، لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئاگاداری باری تەندروستییت بە.

ز.ن