پیاوێك پاش ٤٣ ساڵ گەڕان پاشماوەی لاشەی هاوڕێکەی دۆزییەوە

2019-09-12

12167 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاوڵاتییەکی فەڕەنسی توانی پاشماوەی لاشەی هاوڕێکەی بدۆزێتەوە کە شاخەوان بووە و ساڵی ١٩٧٦ لە چیاکانی ئەڵپ بێسەروشوێن بوو.

ماڵپەڕی "francetvinfo" ئاماژەی بەوە کردووە، میشێل بو تەمەن ٦٥ ساڵ وتوویەتی، "بەردەوام ویستم بەدوای فرونسا بینیدیتی هاوڕێمدا بگەڕێم، لە هەموو کاتێکیشدا هەستمدەکرد ئەمە ئەرکی منە، ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ هەندێك لە کەرەستە تایبەتییەکانیم دۆزییەوە."

فرونسا بینیدیتی ساڵی ١٩٧٦ بە تەنها ویستبووی بگاتە لوتکەی "ئێل فرواد" و لەو گەشتەدا بێسەروشوێن بووە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا پاش ئەوەی بو هەندێك پاشماوەی دیکەی هاوڕێکەیی دۆزییەوە، پەیوەندیی بە کارمەندانی فریاکەوتنەوە کرد و ئەوان توانییان پاشماوەی ئێسك و پروسکی فرونسا بینیدیتی هاوڕێی بدۆزنەوە، کە کەوتبووە ژێر بەفرەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لاشەکە دەرکەوتبوو.

ژ.ن