شەش نیشانە ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی غودەی دەرەقی

2019-09-12

60778 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرپەنجەی غودەی دەرەقی یەکێکە لە جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە، وادەکات غودەی دەرەقی نەتوانێت بەباشی کارەکانی ئەنجامبدات و هۆرمۆنەکان بەپێی پێویست نەگەیەنێت بە جەستە.

ماڵپەڕی "Prevention" بڵاویکردووەتەوە، پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن، شێرپەنجەی غودەی دەرەقی هیچ نیشانەیەکی دیاری نییە، بۆیە درەنگ دیاریدەکرێت، بەڵام هەندێك نیشانەی لاوەکی دەکرێت ئاماژەبن بۆ بوونی ئەم نەخۆشییە، دیارترینیان ئەمانەن:

گۆڕانی دەنگ:

شێرپەنجەی غودەی دەرەقی کاریگەریی لەسەر  ئەو دەمارانە دەبێت کە کۆنترۆڵی دەنگ و دەنگە ژێیەکان دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانی دەنگ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

بوونی خوێن لەگەڵ کۆکەدا:

غودەی دەرەقی پەیوەندییەکی بەتینی هەیە بە بۆریی هەوا و سورێنچکەوە، لەکاتی تووشبوونی غودە بە شێرپەنجە، دەکرێت خوێن لەو ناوچەیەدا کۆببێتەوە، ئەمەش وادەکات لەگەڵ کۆکەدا خوێن بێتە دەرەوە.

قورسبوونی قوتدان و هەناسەدان:

بەرەوپێشچوونی شێرپەنجەی غودە وادەکات هەناسەدان و قوتدان قورس ببێت، چونکە فشار دەکاتە سەر بۆریی هەناسەدان و ئەو بۆریەی کە خواردنی پێدا دەڕوات.

سکچوونی زۆر:

شێرپەنجەی غودەی دەرەقی وادەکات کەسەکە تووشی سکچوونی زۆر و بەردەوام ببێت، ئەمەش بۆ ئەو پرۆتینانە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی تووشبوون بە شێرپەنجە دروستدەبن.

گرێ لە ملدا:

بوونی گرێیەكی گەورە لە ملدا کە هیچ ئازارێکی نەبێت و بەردەوامبێت لە گەورەبوون و ئاوسان، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی غودەی دەرەقی، بۆیە لەکاتی دەرکەوتنیدا دەبێت راستەوخۆ پشکنین بکرێت.

ئاوسانی غودە لیمفاوییەکان:

زیادبوونی گرێی شێرپەنجەی غودەی دەرەقی کاریگەریی لەسەر رژێنە لیمفاوییەکان دەبێت کە لە تەنیشتی ملدا هەن و وادەکات بئاوسێن.

ژ.ن