هونەرمەندێک درزی شوشە دەکات بە تابلۆ

2019-09-11

3282 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندێک بە شکاندنی شوشە لە چەند شوێنێکی جیاوازدا درزی شوشە دەکات بە تابلۆی هونەریی سەرسوڕهێنەر.

ماڵپەڕی بۆردپاندا بڵاویکردەوە، سایمۆن بێرگەر بەهرەیەکی تەکنیکیی جیاوازی هەیە و ئەوەندە باشە لە بەکارهێنانی دەستەکانیدا، کاتێک شتیش دەشکێنێت هونەر بەرهەمدەهێنێت.

سایمۆن بە ماڵپەڕی بۆرد پاندای وت، "شوشە ماددەیەکە کە ئەگەری شاراوەی زۆری هەیە بۆ کێشانی تابلۆ، لە ڕێی ئەزموونی تەکنیکیمەوە لە کاری دەستییدا، تەکنیکێکم دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە لە هەموو دنیادا تاک بێت.

سایمۆن خۆی دارتاش بووە و بە درێژایی ژیانی کاری لەسەر تەختە کردووە و بە تێپەڕبوونی کات چووەتە سەر ماددەی تر، لە ئێستادا لە ڕێی دروستکردنی درزی زۆرەوە لە شوشەدا، تابلۆی سەرسامکەر دروست دەکات.

ئەم هونەرمەندە لە سەرەتادا وێنەیەک دەهێنێت و شێوەی وێنەکە لە شوشەیەکدا دەکێشێت، دوای ئەوە وردە وردە بە درزبردن لە شوشەکەدا شێوەکە دەکێشێت.

ئەمەش چەند وێنەیەکی کارە هونەرییەکەیەتی:

ز.ن