ڤیدیۆی ساتی کەوتنەخوارەوەی کچێک لە تاڤگەیەکەوە

2019-09-11

17651 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتەی ڤیدیۆیی کچە شاخەوانێک تۆمارکراوە کە لە بەرزیی ٥٠ پێوە لە تاڤگەیەکەوە کەوتە خوارەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەر فریسێنی تەمەن ٢٧ ساڵ، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆیدا لە ناوچەیەکی دوورگەی هاوایی ئەمریکا بووە، دوای ئەوەی لەسەر تاڤگەیەکەوە بۆ ماوەیەک وەستاون، قاچی خزاوە و لە تاڤگەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، کە نزیکەی ٥٠ پێ بەرزبووە.

هێزەر کامێرایەکی گەو پڕۆی پێبووە و دیمەنی ڕووداوەکەشی تۆمارکردووە، تیایدا دەرکەوتووە، دوای ئەوەی لە تاڤگەکەوە دەکەوێتە خوارەوە، دەبینرێت لە ئازاردا هاواردەکات و هەوڵدەدات لە ڕووبارەکە بێتە دەرەوە، دوای ئەوەش پیاوێک بە خێرایی بەهانایەوە دێت و لە ئاوەکە دەیهێنێتە دەرەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێزەر بە خێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی ڕووداوەکەوە ١٠ پەراسووی شکاوە، سییەکانی هەرەسیان هێناوە و ئێسکی شانی درزی بردووە، بەڵام بەگوێرەی پزیشکان، لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیە:

Hiker's GoPro Captures Terrifying Moment She Plunges Down 50ft Waterfall

Heather shortly after the accident. Credit: Instagram

ز.ن