پیاوێک بەهۆی هەوڵدان بۆ ڕشتنی پیسایی لەبەردەم ئۆفیسی پەرلەمانێکدا دەستگیرکرا

2019-09-11

3033 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی ئوسترالی بەهۆی هەوڵدان بۆ ڕشتنی نزیکەی هەشت تەن پیسایی ئاژەڵ لەبەردەم ئۆفیسەکانی سیاسەتمەدارانی ویلایەتێکی ئوسترالیادا دەستگیرکرا.

ماڵپەڕی ئەی بی سی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پۆلیسی ویلایەتی تاسمانیی وڵاتی ئوسترالیا، پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵ بە بارهەڵگرێکەوە هەوڵیداوە هەشت تەن پیسایی ئاژەڵ لەبەردەم ئۆفیسی "Executive Building"ی شاری هۆبارتدا بڕژێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێش ئەوەی پیاوەکە بتوانێت کارەکەی بەجێبهێنێت، لەلایەن پۆلیسی تاسمانییەوە دەستگیرکراوە، بەگوێرەی ڕاپۆڕتی پۆلیس، پیاوەکە قسەکانی پۆلیسی جێبەجێ نەکردووە و بارهەڵگرەکەی، کە پڕبووە لە پیسایی ئاژەڵ، لەبەردەم ئۆفیسەکەدا پارک کردبوو، بەو هۆیەشەوە دەستگیرکراوە.

پیاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە حکومەت هەمیشە وەکو پیسایی مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە و هیچ هاوکارییەکیان نەکردووە، لەبەرئەوەش ویستوویەتی نیشانیانبدات کە چیتر ناتوانن بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەش هەوڵیداوە بڕێکی زۆر لە پیسایی ئاژەڵ لەبەردەم ئۆفیسی پەرلەماندا بڕێژێت.

The building where the manure nearly ended up. Credit: Google Maps

ز.ن