ژنێک بەهۆی پێکەنینی زۆرەوە ناتوانێت دەمی دابخات

2019-09-11

23757 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی چینی بەهۆی پێکەنینی زۆرەوە شەویلگەی لەجێچووە و توانای ئەوەی نەما دەمی دابخات.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ڕووداوەکە لەسەر شەمەندەفەرێک ڕوویداوە کە بەرەو وێستگەی شاری گوانگژاوی چین ڕۆیشتووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ژنەکە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بووە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن پێکەنیوە، بەهۆی ئەوەوە شەویلگەی دەموچاوی لەجێچووە و دەمی بۆ دانەخراوە.

ستافی شەمەندەفەرەکە بە سپیکەر سەرنشینەکانیان ئاگادارکردبوەوە، کە ئەگەر پزیشکێک لەناو شەمەندەفەرەکەدا هەبێت، پزیشکێکیش بە ناوی لو وێنشێنگ لەسەر ئەو شەمەندەفەرە بووە و بەهانای ژنەکەوە چووە.

پزیشکەکە لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک گەیشتووەتە لای ژنەکە، بۆیدەرکەوتووە کە ژنەکە توانای ئەوەی نەبووە قسە بکات و دەمی دابخات، هەروەها لە سەرەتادا وایزانیوە کە تووشی جەڵتە بووە لەبەرئەوەی بەردەوام لیک لە دەمی هاتووەتە دەرەوە.

بەڵام دوای پشکنینێکی خێرا بۆیدەرکەوتووە کە ژنەکە شەویلگەی لەجێچووە، هەرچەندە پزیشکەکە پسپۆڕی ئەو بوارەش نییە، بەڵام دوای دوو هەوڵ توانیی شەویلگەی ژنەکە بهێنێتەوە شوێنی ئاسایی خۆی و ژنەکەی ڕزگار کردووە.

Woman Left With Mouth Stuck Open After Laughing Loudly On Train

A woman laughed so hard on a train that she dislocated her jaw. Credit: Asia Wire

We will probably never know what was so funny. Credit: Asia Wire

 ز.ن