​ژنێك لەبەر هۆکارێکی سەیر داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کرد

2019-09-11

26098 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی هندی داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کرد بەهۆی ئەوەی سەرقاڵە و لەگەڵیدا کات بەسەر نابات.

ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا لە هەواڵێدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو ژنە کە لە شاری بوبال لە هیندستان دەژی لە دادگا ئاماژەی بەوەکردوە، هاوسەرەکەی بەدرێژایی رۆژ ئامادەکاری دەکات بۆ تاقیکردنەوە و کاتی نییە تا لەگەڵیدا بەسەری ببات و بچێتە دەرەوە لەگەڵیدا تەنانەت قسەشی لەگەڵدا ناکات، لەگەڵیدا ناچێت بۆ سەردانی خزمەکان و سەیرکردنی فلمێك و هیچ کاتی بۆ تەرخان ناکات، هەر ئەمە وایلێکردووە بڕیاربدات داوای جیابوونەوەی لێبکات.

لە بەرامبەردا هاوسەرەکەی دانی بەوەدا ناوە کە بەدرێژایی ئەو ماوەیە تەرکیزی کردووەتە سەر تاقیکردنەوەکان، لە منداڵییەوە خەونی بەوەوە بینیوە کە تاقیکردنەوەکان تێبپەڕێنێت، هەر بەهۆی ئەوەوە ژیانی هاوسەری ناجێگیر بووە و هەموو گرنگییەکی تەنها بە خوێندن داوە.

پاش گوێگرتن بۆ هەردوو لایەنەکە دادوەر داوای لێکردن کە هەندێك کات بەیەکەوە بەسەر ببەن و بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە، بتوانن رێگە چارە بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە لەجیاتی جیابوونەوە.

ژ.ن