هانی بە شەو دەردەکەوێتەوە

2019-08-14

22385 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە نوێترین دەرکەوتنیدا، بەمنزیکانە ڤیدیۆ کلیپی "شەو" بڵاودەکاتەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، ئاماژەی بە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی کردووە بەناوی شەو بەمنزیکانە بڵاودەبیتەوە.

گۆرانیی شەو لە تێکستی هێمن موکریانی و لە میلۆدی ئارش سەلامییە،  سیامەند محەمەدی کوڕی هونەرمەند هانی پرۆدیوسەری بەرهەمەکەیە.

لە کلیپەکەدا عەلی جەمیل وەک مۆدێل رۆڵدەبینێت، کامێرای مەیسەم کەمالی و سەعید محەمەدی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، نزیکەی ٢٠ ساڵە لەبواری هونەریدا کاردەکات، لە ساڵی۲٠٠۹ و ۲٠۱٠ یەکەمین و دووەمین ئالبوومی خۆی بەناوەکانی ساندرێلا و دایک بڵاوکردووەتەوە، لە ستایلی ئالتەرناتیڤ دا کاردەکات و تا ئێستا لە چەندین فێستڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەشداریی کردووە، دواهەمینجار بۆ بەشداریکردن وەک هونەرمەندی سەرەکی فێستیڤاڵی ئاشتی گەڕایەوە بۆ سلێمانی و کە لە رۆژی (٢١ ی ئەیلوولی ٢٠١٨)دا بە بەشداریی زیاتر لە چوار هەزار کەس بەڕێوەچوو.

Image may contain: one or more people, sky and cloud