گایەک قەسابێکی کوشت و نۆ کەسی تری بریندارکرد

2019-08-14

28198 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە شاری فنارە لە میسر کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای ئیسماعیلیە دوورە، لەکاتی قوربانیکردندا، گایەک لە دەست قەسابەکە هەڵهات و کەسێکی کوشت و چەند کەسێکی تری بریندار کرد.

لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی ڕوسیا تودەیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، گایەکە چەند خولەکێک پێش سەربڕینی هێرشی کردووەتە سەر قەسابەکە و برینداری کردووە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە قەسابەکە گیانی لەدەستداوە.

لەکاتی روداوەکەدا چەند کەسێک هەوڵیانداوە ئەو گایە بوەستێن، بەڵام هێرشی کردووەتە سەریان و نۆ کەسی بریندارکردووە.

ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکە بوون دەڵێن "خانەوادەکە گاکەیان بە ٤٠ هەزار جونەی کڕیوە، هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بریندارنەبوون و زیانیان پێ نەگەیشتووە، ئەوانەشی لەکاتی هەوڵدانیان بۆ گرتنی مانگاکە برینداربوون، دانیشتووی ناوچەکە بوون.

ساڵانە لەکاتی ئامادەکردنی ئاژەڵەکاندا بۆ قوربانیکردن لە ئەنجامی بەریەککەوتنی خەڵک و ئاژەڵەکان رووداوی جۆراوجۆر روودەدەن.

Image result for ‫شهدت مدينة فنارة، التي تبعد عن محافظة الإسماعيلية 50 كيلومترا في مصر، حادثة مأساوية وفريدة من نوعها قبل انقضاء اليوم الأول من عيد الأضحى.‬‎