ڤیدیۆ.. شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی شەقامێکی قەرەباڵغدا خەوی لێکەوت

2019-08-14

24114 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی زەردی جۆری پۆرشە لە ناوەڕاستی شەقامێکی شاری بانگکۆکی وڵاتی تایلاند خەوی لێکەوت و ئاژاوەیەکی نایەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە چەناڵی ڤایرەل پرێس لە یوتیوبدا بڵاوکراوەتەوە، پیاوێک لە ناو پۆرشەیەکی جۆری "718 Boxster S" لە ناوەڕاستی شەقامێکدا ڕادەوستێت و ئۆتۆمبێلەکەی پارک دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، خەڵکی ناوچەکەوە و شوفێرەکانی تر لە دەوری ئۆتۆمبێلەکە کۆدەبنەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک هەوڵدەدن شۆفێرەکە بەخەبەربهێننەوە.

دوای ئەوە پۆلیس بانگ دەکرێت ئەوانیش بۆ ماوەی ٣٠ خولەکی تر هەوڵدەدەن شۆفێرەکە بەخەبەربهێننەوە بەبێ ئەوەی پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەی بشکێنن.

لە دواییدا بەخەبەرهاتووە و بە پۆلیسەکانی وتووە، کە زۆر هیلاک بووە و نەیزانیوە لە کوێ ئۆتۆمبێلەکەی پارککردووە.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیە:

ز.ن