زانیارییەکانی ١٥٠ ملیۆن کەس لەژێر دەستى خاوەنی فەیس ئەپدان

2019-07-18

4584 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆى بەکارهێنانى فەیس ئەپى (پیربوون)ەوە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا زانیارى ١٥٠ ملیۆن کەس لەژێر دەستى کارپێکەرانی ئەپەکەدایە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لەسەر گۆگڵ پلەى ئەو ئەپەیان بەکارهێناوە بۆ پیربوونى ڕوخسارى دەموچاوەکان یان گەنجکردنەوەی.

بەپێى گۆڤارى فۆربسى ئەمریکى، داتاکانى تایبەت بە ئەپڵیکەیشنى ئەپى پیربوون لەسەر (ئاى ئۆ ئێس)ى تایبەت بە موبایلەکانى ئەپڵ لە قۆناغى یەکەمدا لە ١٢١ وڵاتدا بەردەستبووە.

باسى لەوەشکردووە، بەجێبەجێکردنى  Face App (ئەپى پیربوون) بەکارهێنەر نازانێت کارپێکەرانی ئەپەکە لە کۆمپانیاکە کە دەبنە خاوەنى زانیارییەکى زۆر لەسەر ڕوخسار و ناوى دەیان ملیۆن بەکارهێنەر لە داهاتوودا چی لە وێنەکەدا دەکەن.

بەپێى ڕاپۆرتێکى گۆڤارى فۆربس کە ئاماژەى بە گەندەڵییەکى کۆمپانیاى (کامبریدج ئانالیتیکا) کردووە بۆ شیکردنەوەى داتاکان کە زانیارى تایبەتى لەسەر ٥٠ ملیۆن کەس لە بەکارهێنەرانى فەیسبوک کۆکردبوەوە کە بە یەکێک لە گەورەترین پرۆسەکانى دزەپێکردن دانرا لە ماوەى دامەزراندنی فەیسبوکەوە کە بەهۆیەوە مارک زوکەربێرگ سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى فەیسبوک توشى زەرەر و زیان هات.

گۆڤارەکە ئاماژەى بەوەشکردووە،" ئێمە پێمان وایە لە ڕووداوى کۆمپانیاى (کامبریدج ئانالیتیکا) وە وانەیەک فێربووین".

پێشتر شارەزایانى بوارى ئاسایشى زانیارییەکان هۆشدارییانداوە لەم کارانە کە بەبێ مەترسى نابێت.

هاوکات یۆرسلاف گۆنشارۆڤى ڕوسى دامەزرێنەرى کارپێکەرى ئەپى پیربوون دەڵێت، ئەو کارە پشت بە تۆڕەکانى مێشک دەبەستێت بۆ گۆڕانکاریکردن لە وێنەکاندا بە شێوەیەک لەگەڵ مانەوەى ڕوخسارى سەرەکی یان نزیکى کەسەکە.

هەر دواى کارپێکردنى (ئەپى پیربوون) لە لایەن بەکارهێنەرانەوە کێشەى جۆراوجۆر سەرى هەڵدا و تۆمەت ئاڕاستەى کارپێکەرانى ئەپەکە کرا بەوەى زانیارییە کەسییەکان لە نێو موبایلەکاندا دزەپێدەکرێت، بەتایبەتى دەستگەیشتن بە وێنە تایبەتیە کەسییەکان.

شارەزایان باس لەوەدەکەن ئەوەى زۆر جێى نیگەرانییە لەسەر جێبەجێکردنى ئەو ئەپە، بەکارهێنەر نازانێت چى لە وێنەکە دەکرێت لەلایەن کارپێکەرانى ئەپەکەوە لە داهاتوودا.

هاوکات کۆمپانیای خاوەنى ئەپەکەش ڕایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە ڕاستنین و هیچ زانیارییەکی بەرکارهێنەرانیان نەبردووە.

ماوەی چەند رۆژێک ئەپی فەیس ئاپ Face App) بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەهێنرێت، لە هەرێمی کوردستانیش بەکارهێنراوە، بە شێوەیەک گۆڕانکاریی لە وێنەی کەسایەتییە سیاسییەکان و هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و کۆمێنتی زۆریان لەسەر نوسراوە.

فەیس ئەپ ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلە و بۆ هەردوو سیستمی ئەپڵ و ئەندرۆید دروستکراوە. لەلایەن کۆمپانیایەکی ڕووسییەوە بەناوی (وایەرلێس لاب) دروستکراوە. ئەپەکە دەتوانێت وا لە وێنە بکات کە زەردەخەنە بکات، بە گەنجی دەرکەوێت، بە پیری دەرکەوێت و تەنانەت ڕەگەزیش بگۆڕێت، یەکەمجاریش لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.