لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا دەستێکی پارچەپارچەبوو پێكەوەنرایەوە

2019-07-18

5802 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک دوای ئەوەی دەستێکی لە ناو ئامێرێکی ریسایکلینی پلاستیکدا پارچەپارچە بوو، پزیشکان توانییان بە نەشتەرگەریی دەستی پێکەوەبنووسێننەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند وێنەیەک و گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرسوڕهێنەردا پزیشکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە توانیویانە دەستی کەسێک پێکەوەبنووسێننەوە دوای ئەوەی لە ناو ئامێرێکدا پەنجەکانی لێکجیاببوونەوە و پارچەپارچە بووبوو.

پیاوێکی دانیشتووی تایلاند کە ناوی نەهێنراوە، بەهەڵە دەستی لە ئامێرێکی ریسایکلیندا گیری خواردبوو کە پلاستیکی دەکرد بە شەشپاڵوو و بەهۆیەوە دەستی تووشی چەندین برینداریی مەترسییدار بووبوو.

لە ڕووداوەکەدا پەنجە گەورەی، پەنجەی بچووکی و سەری پەنجەی ناوەڕاستی و بەشێکی گەورەی لەپی دەستی لێبووبوونەوە و زیانێکی گەورەی بە دەمارەکانی دەستی گەیشتبوو.

بەڵام بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پزیشکان پارچەکانیان کۆکردبووەو هێنابوویان بۆ نەخۆشخانە، دوای ئەوە لە نەشتەرگەرییەکدا کە ماوەی ١٣ کاتژمێری خایاندبوو، توانییان دەستی پیاوەکە پێکەوەبنووسێننەوە.

نەشتەرگەرییەکە ماوەیەک لەمەوبەر کراوە، بەڵام پزیشکەکە کە ناوی دکتۆر سیریتامرۆنگە لەم رۆژانەدا لە کۆنفرانسێکی پزیشکییدا وێنەکانی ئاشکرا کرد و باسی سەرکەوتنە پزیشکییەکانی کرد، لە بارەی نەشتەرگەرییەکەشەوە ئاماژەی بەوەکرد، "واباشە پزیشک هەوڵنەدات لە حاڵەتی وەهادا دەستی نەخۆشەکە چارەسەر بکات، چونکە زۆربەی کات سەرکەوتوو نابێت".

وتیشی، "بەڵام ئەوەی گرنگە، ڕێکەوتنێک لە نێوان نەخۆش و پزیشکدا هەبێت و مەترسییەکانی نەشتەرگەرییەکە بۆ هەردوو لا ئاشکرا بێت".

ئەمەش چەند وێنەیەک و گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستی پیاوەکەیە:

 

Thai doctor reveals how he salvaged man's mutilated hand

These incredible pictures show how a patient's hand was sewn back together after bring mutilated in a crushing machine. The victim suffered horrific injuries after getting caught in the huge press used to condense plastic waste into a cube in Samut Prakan, central Thailand.

The man's hand was torn completely apart in the accident, with a large part of his palm, a finger and the thumb ripped off

The man's doctor said his patient was unhappy with the results at first because he had lost the end of one of his fingers, but when he saw photos of how his hand looked before he was grateful to have anything left at all

Dr Wichit Siritattamrong, who performed the surgery, said he had done it around three years ago and only revealed the feat last week as he looked back on highlights of his career

ز.ن