ڤیدیۆ.. فیلێک هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاری

2019-07-18

5389 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمەنێکی ترسێنەر لە ناوچەیەکی گەشتوگوزاری باشوری ئەفریقادا تۆمار کراوە و تیایدا فیلێکی گەورە هێرش دەکاتە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاریی پڕ لە گەشتیار.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا فیلێک دەردەکەوێت کە بەرەوڕووی ئۆتۆمبێلێک دەڕوات کە چەند گەشتیارێکی تێدایە.

لەو کاتەدا گەشتیارانی ناو ئۆتۆمبێلەکە بەئارامی دانیشتوون، یەکێک لە گەشتیارەکان ڕووداوەکەی بە ڤیدیۆ تۆمار کردووە.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەردەوام هەوڵدەدات بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دواوە لێبخوڕێت بۆ ئەوەی لە فیلەکە دەربازیان بێت، بەڵام فیلەکە دوای ئۆتۆمبێڵکە دەکەوێت و بەردەوام خۆی بە ئۆتۆمبێلکەدا دەکێشێت.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو سەرنشینانەی لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەوە دانیشتبوون بەردەوام یارمەتی شۆفێرەکەیان داوە و ئاڕاستەی ڕێگاکەیان پێوتبوو.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیە:

ز.ن