پیاوێک بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە قەبارەی روخساری سێ هێندەی خۆی زیادیکرد

2019-07-18

28107 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە نەدەناسرایەوە کاتێک دەموچاوی تووشی ئاوسانێکی نائاسایی بووبوو و قەبارەکەی سێ هێندەی خۆی زیادیکردبوو.

ماڵپەڕی ڤایرەل پرێس بڵاویکردووەتەوە، رۆمولو پیلاپیلی خەڵکی فیلیپین، ماوەیەک لەمەوبەر نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەی بەدیکردبوو و چاوەکانی دەستیان بە خوران کردبوو و لووتی بەردەوام ئاوی دەکرد.

رۆمولوی باوکی سێ منداڵ، لە سەرەتادا وای دەزانی مێروویەک پێوەی دابێت، بۆیە سەردانی پزیشکی کرد دوای پشکنین دەرکەوتبوو کە تووشی نەخۆشییەکەی دەگمەن بووبوو بە ناوی "sinusitis"، هەرچەندە پزیشکان دەرمانیان بۆ نوسیبوو و بەردەوام بەکاریهێنابوون، دوای دوو هەفتە دەموچاوی ئاوساوە و حاڵەتەکەی بەردەوام خراپتر بووە.

ئەم دارتاشە ٥٦ ساڵە پزیشکانی دوورگەی لێتی تووشی سەرسوڕمان کردووە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نەیانزانیوە لە بارەی نەخۆشییەکەوە چی بکەن، بۆیە پێیان وتبوو کە واباشە گەشت بۆ شاری مانیلای پایتەختی فیلیپین بکات چونکە لەوێ چارەسەری پزیشکی باشتر هەیە.

بەڵام لەبەرئەوەی خێزانەکەی هەژار بووە و توانای دارایی ئەوەی نەبوو کە گەشت بکات، حاڵەتەکەی بە تێپەڕبوونی کات بەرەوخراپبوون ڕۆیشت، تا ڕادەیەک کە هەردوو پێڵووی چاوی ئەوەندە ئاوسابوون، توانای ئەوەی نەمابوو چاوەکانی بکاتەوە.

حاڵەتە تەندروستییەکەی رۆمۆلو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر خێزانەکەی هەبوو، هەموو منداڵەکانی ناچار بوون واز لە خوێندن بهێنن بۆ ئەوەی بتوانن پارە بۆ چارەسەرە پزیشکییەکەی کۆبکەنەوە، ژنەکەی ناچار بووبوو کاری پاکەوانی بکات.

تا ئێستاش چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکەی نەدۆزراوەتەوە و بەو شێوەیە دەژی، ئەمەش چەند وێنەیەک و گرتەیەکەی ڤیدیۆیی رۆمولویە:

Romulo Pilapil's head has swollen to three times its natural size. Credit: Viral Press

Romulo before he fell ill. Credit: Viral Press

ز.ن