کاریگەرییەکانی کەمخەوی لەسەر تەندروستیی دڵ

2019-07-18

4014 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی پزیشکانی بواری نوستن، خەوتن بۆ ماوەی کەمتر لە حەوت کاتژمێر زیانی تەندروستیی هەیە، بەتایبەت بۆ دڵ، کە هۆکارە بۆ توشبوون بە کۆمەڵیک نەخۆشی و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.

ماڵپەڕی هێڵسی لاین ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی شەوان کەمتر لە حەوت کاتژمێر دەخەون، مەترسیی تەندروستی بۆ تەواوی جەستەیان دروستدەبێت، بەتایبەت بۆ دڵ.

Related image

کەمخەوی دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی چالاکیی جەستە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی دڵ دروستدەکات، و مەترسیی توشبوون بە جەڵتەی دڵی لێ دەکرێت.

Related image

پزیشکان ئاشکرایدەکەن، کەمخەوی هۆکارێکە بۆ تەنگەنەفەسی و ناڕێکبوونی لێدانەکانی دڵ و توشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، لەوانەش فشاری خوێن و پەستان خستنە سەر مولوولەکانی خوێن و باش نەگەیشتنی خوێن بۆ بەشەکانی دڵ.

Image result for effect of not sleeping

هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، کەسێکی ئاسایی پێویستە لە حەوت کاتژمێر کەمتر نەخەوێت، باشترین ماوەی نوستنیش حەوت بۆ هەشت کاتژمێرە، کە جەستە و مێشک پشووی تەواو وەردەگرێت.

Related image